سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

خۆکوژیی بە کۆمەڵ لە قەلەڕەش / عەتا جەماڵی

لافاوی مەرگ هەموو دیوارەکانی قەڵای رەش (قەلە رەش)ی رماندووە. ئەم گوندە ناوێکی ئاشنایە بە مەرگ. بە دەیان جار هەواڵی کوژرانی کۆڵبەرانمان لە دەوروبەری ئەم گوندە بیستووە. برسێتی و بێدەرەتانی و بێکاری خەریکە ئەم گوندە توونا دەکات.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دە کەس هەوڵی خۆکوشتنیان داوە لەو گوندەدا و چواریان “سەرکەوتوو” بووە.
مەرگ بۆتە مانیفێستی ناڕەزایی. هیچ دەرەتانێکی دیکە جگە لە مەرگ بوونی نییە.

ئەمڕۆ نە لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و نە خەباتی مەدەنی و پووستێری و نە چاوسوورکردنەوەی شۆڕشگێڕانە هیچکامیان رێگە دەرباز نین. هەر گرووپ و دەستەیەک بە شوێن چەسپاندنی ستاتووسی خۆیەوەیە.

منی گەمژە شیعر دەنووسم، ئەوی گەمژە فیلم دروست دەکا و تۆی گەمژە لێکدانەوەی سیاسی.

ئەمە سەڵای نائومێدی نییە بەڵکوو زەروورەتی چەکەرە کردنی ئیرادەی خۆ رووخاندن و بونیادنانەوەی خۆیەکی ترە لە رەگەوە. رۆژنامەی دەم سوور و پووستێری رەنگاڵە و فیلمی ئێچ دی و هاشوهووشی ئیحساسی و ماروپلەی شۆڕشگێڕانە لە ئێستادا هیچکامیان هیچیان لەدەست نایەت. تەنیا مەرگە کە ئەم رۆژانە مانا بە هەموومان دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی خۆمان بنوێنین.

بێدەنگین تا شیشە هەڵماندەتەکێنێ، بێدەنگین تا ئیعدام دەکرێین، بێدەنگین تا لە پەنجەرەی هۆتێلەوە فڕێ دەدرێینە خوارێ.

بێدەنگین هەتا تێزابمان پێدا دەکرێت. بێدەنگین هەتا بە کۆمەڵ خۆمان دەکووژین. هەر رۆژەو بە یەکیانەوە سەرقاڵین و هەر رۆژە و هاشوهووشمان بە شتێکەوە دەیگرێ. هەر رۆژەو کارەساتێک بەرهەمێکی هونەریمان لێ دەخاتەوە. وەک بڵێێ هەمیشە بۆ کارەسات قاوچەمان دێت.

ئێمە کێین؟ کتێبخۆری وشە بازی بێ ناوەرۆک. ئێوە کێن؟ کاوێژکەری کەف چەرێنی تەوەزەل. ئەوی ئەوان کێن؟ ئەوان پارووی مەرگن و بەس.

لە قەلە رەش کارەساتێ ئینسانی لە ئارادایە ئێمە چی دەکەین!

 
–    لەپەیجی نوسەر لە فەیسبوکەوە وەرگیراوە

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.