شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

سنە.. رێگە لەبەخاكسپاردنی شارۆمەندێكی بەهایی دەكرێت

پاش تێپەڕبوونی دوو رۆژ لەكۆچی دوایی شارۆمەندێكی بەهایی لەشاری سنە، هێزە ئەمنی‌و ئینتیزامیەكانی ئەو شارە ناهێڵن تەرمەكەی لە گۆڕستانی جاوید، تایبەت بە بەهاییەكانی سنە بەخاك بسپێردرێت.
بەپێی هەواڵێكی (هرانا) “باجی خانم محەمەدی فەڕ” شارۆمەندێكی بەهایی خەڵكی شاری سنەیە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی رژیم لەو شارە رێگەی لێدەگیرێت لە گۆڕستانی تایبەت بە بەهاییەكان بەخاك بسپێردرێت. هاوكت كوڕی ئەو كۆچكردوە هەڕەشەی كردوە ئەگەر رێگری لە بەخاكسپاردنی تەرمی دایكی بكرێت، تەرمەكە دەبات بۆ بەردەم بینای پارێزگای سنە.
بەوتەی سەرچاوەیەك تەرمی ئەو شارۆمەندە دوو رۆژە لە ساردخانە هێنراوەتە دەرەوە‌و رێگرییكردنی هێزەكانی رژیم بۆ ئەسپەردەكردنی، بنەماڵەكەی نیگەران كردوە.
گۆڕستانی جاوید لەشاری سنە كە تایبەتە بەشارۆمەندانی بەهایی لەپاش هاتنەسەر كاری رژیم ئیسلامی ئێران تا ئێستا 3 جار بە تەواوی روخێنراوە‌و كە دوایین جار لە ساڵی 1392 بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.