دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

چوار حیزبی سه‌ره‌کیی تورکیه کۆبوونه‌وه

به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی ئه‌نادۆڵی تورکی، ئه‌مڕۆ عه‌بدوڵا گویل سه‌رکۆماری تورکیه سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی تورکیه‌ی بانگهێشت کردووه تا له کۆشکی سه‌رکۆماری کۆببنه‌وه‌.

له‌و باره‌وه راگه‌یه‌نراوه سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گویل بۆ وتوێژکردن لە سەر پرۆژە یاسای گۆڕانکاریی لە پێکھاتەی لیژنەی باڵای دادوەرو داواکارانی گشتی لە تورکیا، هەریەکە لە سەرۆکانی بەدەپە، جەھەپە‌و مەھەپەی داوەتی کۆشکی سەرکۆماری لە ئانکارا کرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە کۆشکی سەرکۆمارییەوە بە ماڵپه‌ڕه‌که گه‌یشتووه، گویل ھەر یەکە لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەھەپە. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەھەپە‌و  سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی گشتی بەدەپەی بانگهێشتی کۆشکی سەرکۆماری کردووە.
سه‌رچاوه‌که هه‌روه‌ها له زاریماڵپه‌ڕی سەرۆکایەتیی کۆمار بڵاویکردەوە: عەبدوڵا گویل، کاتژمێر١:٣٠ی نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه لەگەڵ کڵێجدار ئۆغڵو، کاتژمێر 3 لەگەڵ سەرۆکی مەھەپە‌و کاتژمێر 6 لەگەڵ سەرۆکی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش کۆ بووه‌ته‌وه.
تا ئێسته له ئاکامی کۆبوونه‌وه‌کان هه‌واڵێک له به‌رده‌ست نییه.

وێنه: ئاژانسه‌کان

بابەتی هاوپۆل

تۆڕێکى ڕفاندن و تیرۆرى کۆمارى ئیسلامى لە تورکیا، دەسبەسەر کران

 تۆڕێکى ڕفاندن و تیرۆرى کۆمارى ئیسلامى لە تورکیا، دەسبەسەر کران ڕۆژى چوارشەممە ٢١ى ڕەزبەر ساڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.