پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

“ڕێکەوتنی نێوان دوو باڵی کۆمەڵە و دیموکرات بووەتە هۆی دووركەوتنەوەی زۆرتری هێزەکان لە یەکتر”

د. كامەران ئەمین ئاوە، نوسەر‌و هەڵسوڕاوی سیاسی پێیوایە رێكەوتنی نێوان كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان نەیتوانی ببێتە ڕێخۆشکەرێک بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو، بەڵکوو تا رادەیەکی زۆر بوو بە هۆی دڕدۆنگی و دوورکردنەوەی زۆرتری هێزەکان لە یەکتر.
د. كامەران لە دیمانەیەكدا لەگەڵ زاگرۆس پۆست ئەو رێكەوتنەی نێوان ئەو دوو باڵەی كۆمەڵە‌و دیموكرات هەروەها دەڵێت “ئەم دوو ڕیکخراوەیەوە سەرەرای واژووکردنی ئەم ڕێکەوتنامەیە تا ئێستا کارێکی جیددی هاوبەشیان لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەکی نەکردوە و زۆرتر سەرقاڵی کێشەکانی نێوخۆیی بوون. لەم حاڵەتەدا لەوەناچێ ئەم ڕێکەوتنە وەکو هەنگاوێکی سەرکەوتوو پێناسە بکرێ یاخود توانیبێ چەترێک بێ بۆ نزیک‌کردنەوەی هێزەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”.
بۆ خوێندنەوەی دەقی دیمانەكە لێرە كلیك بكە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.