شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ناڕەزایی پەرستاران‌و كادری پزیشكیی لەكرماشان‌و ئیلام

ژمارەیەك لە پەرستاران‌و كادری پزیشكی لەناوچەی سەحنەی كرماشان‌و زانكۆی پزیشكی كرماشان‌و هەروەها لە شاری ئیلام سەبارەت بە دواكەوتنی موچەكانیان چەند كۆبوونەوەی ناڕەزاییان سازدا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی شەممەی رابردوو 13ی پوشپەڕ، ژمارەیەك لە پەرستارانی ژن لەنەخۆشخانەی “چەمران”ی شاری ئیلام بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە هەڵاواردن‌و زیادنەكردنی موچەكانیان كە بڕیار بوو لەسەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێ بكرێت كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ساز كرد‌و خوازیاری جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بوون.
هەر لەم پەیوەندەدا ژمارەیەك لە كادری پزیشكی‌و دەرمانی ئاوایی “گودین” لە 10 كیلۆمتری شاری سەحنە لە پارێزگای كرماشان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە وەرنەگرتنی 4 مانگ موچە گردبوونەوەیەكیان سازكرد‌و خوازیاری جێبەجێكردنی داواكانیان بوون.
هەر هەمان رۆژ، واتە رۆژی شەممەی رابردوو ژمارەیەك لە كارمەندانی گرێبەستی زانكۆی زانستە پزیشكییكانی كرماشان كە ماوەی سێ مانگە حەقدەستەكانیان وەرنەگرتووە كۆبوونەوەیەكیان ساز كرد‌و دژی بێ مافی‌و هەڵاواردنی بەرپرسان ناڕەزاییان دەربڕی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.