چوار شه‌ممه‌ 20 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / کوردستان / كۆڵبەرێكی كورد بە تەقەی پاسداران بە سەختی بریندار بوو

كۆڵبەرێكی كورد بە تەقەی پاسداران بە سەختی بریندار بوو

که‌مپینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان رایگەیاند” ئه‌مڕۆ کۆڵبه‌رێکی کورد به‌ناوی کازم ڕه‌حمانی، خه‌ڵکی ئاوایی گه‌زه‌-ی سه‌ر به‌ شاری سه‌لاسی باوه‌جانی پارێزگای کرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پاسدارانه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و له‌ئێستادا له‌ نه‌خوشخانه‌ی “سه‌لاسی باوه‌جانی”یه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌.”

که‌مپینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش کردووه‌، کازم ڕه‌حمانی هیچ جۆره‌ که‌لوپه‌لێکی پێ نه‌بووه‌ و به‌بێ هۆ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕیژی گولـله‌‌ ئه‌وه‌ش وه‌ک ئیهانه‌یه‌ک به‌ کوردانی ناوچه‌که‌ و ترساندیان و ڕێگه‌ نه‌دان به‌ کارکردن بۆده‌ستخستنی بژێوی ژیانیان.

بابەتی هاوپۆل

ترامپ: جگە لە رووبەڕووبوونەوە هیچ بژاردەیەکی دیکە لەگەڵ توندوتیژییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران نەماوە

“دۆناڵد ترامپ” سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند کە  نانەوەی توندوتیژی‌وئاژاوه‌گێڕی له‌لایه‌ن …