هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

خه‌باتی كورد له‌ رۆژهه‌ڵات / جوامێر مارابی

1- خاوه‌ن پتانسیلێكی به‌هێزه‌ و هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. بۆچی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌ رۆژهه‌ڵات به‌م رۆژه‌ گه‌یشتوه‌؟ ئه‌گه‌ر هۆكاری دڕنده‌ بوونی دوژمنی لێ ده‌ر بكه‌ین (كه‌ من پیم وایه‌ هۆكاری لاوه‌كییه‌)، گرفتی سه‌ره‌كی قه‌یرانی رێبه‌رییه‌.
2- له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌ و به‌ تایبه‌ت دوای هاتنی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه‌، حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سیاسه‌تێكی كوشنده‌یان گرته‌ به‌ر. سیاسه‌تی دیپلۆماسی ئینتزار. كه‌ ئاكامه‌كه‌ی سه‌رخورده‌گی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات بوو. سیاسه‌تێك كه‌ هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌كی بۆ رۆژهه‌ڵات پێ نه‌بوو. چاوه‌ڕوان بوو ئه‌مریكا له‌ ئێران بدات و ئه‌وانیش سواری شه‌پۆله‌كه‌ بن و بگه‌ڕینه‌وه‌ وڵات و مۆدێلی باشوور پیاده‌ بكه‌ن!! ئه‌م جۆره‌‌ سیاسه‌تكردن زه‌ربه‌یه‌كی كوشنده‌ی له‌ كاری جه‌معی و رێكخستن دا. له‌ لایه‌كی دیكه‌ش هیچ ئه‌ركێكی بۆ خه‌ڵك نه‌هێشته‌وه‌ كه‌ خاوه‌ندارێتی له‌ خه‌باته‌كه‌ بكه‌ن. چونكه‌ ئه‌ساسه‌ن خه‌ڵك و كاری جه‌‌معی له‌ كاتاگۆری بیركردنه‌وه‌ی ئه‌واندا نه‌بوو (ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت)!!!
3- شێوازی خه‌بات له‌ باشوور و شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری له‌وێ، كاریگه‌ری یه‌كجار نێگه‌تیڤی له‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌بوه‌. له‌ ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌تێكی ئاگاهانه‌ و له‌ هه‌مانكاتدا هه‌ڵه‌، ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كه‌مترین زانیارییمان له‌ باكووری وڵات هه‌بوه‌ تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه‌. خه‌بات له‌ باشوور هیچ كات نه‌یتوانی كار بكات بو بونیاد نانی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ و مۆدێڕنی مرۆڤی ئیزۆڵه‌كراوی كورد. ته‌نیا یه‌ك شتیان فێری مرۆڤی كورد كرد له‌و به‌شه‌ی كوردستان. دژایه‌تی به‌عس و هه‌وڵدان بۆ روخانی. به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێك بۆ سه‌ر له‌ نوێ بونیادنانه‌وه‌ی مرۆڤی كورد بكه‌ن. مرۆڤێك كه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیزمدا كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی روخا بوو. كه‌ گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌ڵاتیش، ده‌سه‌ڵاتیكی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌یان پیاده‌ كرد.‌ ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ده‌یبینین.
من باوه‌ڕم وایه‌ یه‌ك له‌و هه‌نگاوانه‌‌ كه‌ پێویسته‌ كوردی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵیگرێت، دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شێوازی خه‌بات و ده‌سه‌ڵاتداری باشوور و نزیكایه‌تی هه‌رچی زیاتره‌ له‌گه‌ڵ باكوور. بۆ ئه‌وه‌ی روحیه‌ی فیداكاری و نه‌زم و دیسیلین و شۆڕشگێری بگه‌رێته‌وه‌ ناو ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كه‌ هێشتا له‌ حاڵی خه‌باتداین و وه‌كوو ئوكسیژن پێویسته‌، روكردن‌ و هاو ئاهه‌نگییه‌ له‌گه‌ڵ باكوور. ئه‌مه‌ش به‌ هیچ عنوان به‌ مانای توانه‌وه‌ی خۆت له‌ودا نییه‌‌. ره‌چاوكردنی سیاسه‌تیكی سه‌ربه‌خۆش نابێ به‌ “باسی رۆژهه‌ڵاتی مێحوری و رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری” پێناسه‌ بكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ته‌داعی بكرێته‌وه‌. چونكه‌ ئه‌و باسه‌ له‌ ئه‌ساسدا بۆ دژایه‌تیكردنی باكووره‌.
خه‌بات له‌ باكوور، كاری جه‌‌معی و رێكخستن و نزم و دیسیلین و فیدكاری و خونه‌ویستی و گرێدانی خه‌باتی شار و شاخ و هه‌نده‌ران له‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێ ئیلهامی لێ وه‌رگرین.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.