شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به فه‌رمی پشتیوانی له سه‌رمایه‌داری کرد

وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به فه‌رمی پشتیوانی له سه‌رمایه‌داری کرد

محه‌مه‌د عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، ره‌خنه‌ی له سه‌رمایه‌داری به ناپێویست‌و رێگر له به‌رده‌م گه‌شه ناوبرد.

عه‌له‌وی له میانه‌ی قسه‌کانیدا روو له کۆمه‌ڵێک له سه‌رمایه‌گوزارو خاوه‌ن‌ کارگاکه‌نای ئازه‌ربایجان له ته‌برێز رایگه‌یاندووه: ره‌خنه گرتن له سه‌رمایه‌گوزای، ‘پاشماوه‌ی بیری سۆسیالیستی’و ‘رق له سه‌رمایه‌داری’یه‌و ئیسلام سنوورێکی بۆ سه‌رمایه دیاری نه‌کردووه.

ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه که به‌رپرسێکی کابینه‌ی رۆحانی به فه‌رمی هێرش بکاته سه‌ر سۆسیالیزم. پێشتریش حسامه‌دین ئاشنا راوێژکاری رٶحانی رایگه‌یاندبوو: ‘پرۆژه‌ی رۆحانی، سڕینه‌وه‌ی سۆسیالیزم‌و چه‌پ بوونه’.

محه‌مه‌د عه‌له‌وی به ئاشکرا رایگه‌یاندووه: ‘به داخه‌وه هێشتا پاشماوه‌ی ئه‌م بیره له کۆمه‌‌ڵگادا تا راده‌یه‌ک ماوه’.

عه‌له‌وی سه‌رمایه‌گوزاری به ته‌ریب له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری داناوه‌و وتوویه‌تی: به‌رگری له سه‌رمایه‌گوزاری، به‌رگرییه له سه‌رمایه‌داری.

شایانی باسه له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیشدا چالاکانی چه‌پ له ژێر توندترین گواره‌کاندا بوون‌و به ده‌یان چالاکی کرێکاری‌و ژن له ئاکامی گوشاره‌کاندا ناچار بوون ئێران به جێبهێڵن.

بابەتی هاوپۆل

“ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتیی جیهانی”

گەورە بەرپرسی پێشووتری ناو دامەزراوەی سەربازی و هەواڵگریی بەریتانیا پێیوایە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر …