پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

مەرجەعێكی شیعە: ناردنی پارازیت حەرامە

ئایەتوڵلا “بەیات زەنجانی” یەكێك لە مەرجەعە شیعەكانی ئێران لە فتوایەكدا رایگەیاندووە، ئەگەر شەپۆلەكانی پارازیت نەخۆشی و ئەگەری لاوازكردنی بیر و هۆش و نەخۆشی دەروونی بەدواوە بێت، حەرامە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی بەیات زەنجانی، ئەم مەرجەعەی شیعە وەڵامێكی سەبارەت بە هەناردنی شەپۆلی پارازیتی ماهوارە لە لایەن كۆماری ئیسلامی داوەتەوە و وتوویەتی: ئەگەر شەپۆلەكانی پارازیت زیانی بۆ هاوڵاتییان هەبێت، حەرامە.

ئەم مەرجەعەی شیعە لە وەڵامێكی كورتدا كە كە بە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی داوەتەوە و باسی لەوە كردەووە كە زیانبار كردنی خەڵك حەرامە.

وەڵام و پرسیارەكانیش لەپەیوەندەوە لە لایەن خودی ناوبراوەوە مۆر و ئیمزا كراوە و نمونەكەی لە خوارەوە دەتوانن ببینن:

بیات زنجانی 2

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.