چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

شەڕڤاونانی رۆژئاوا شاری “گرێسپی”یان ئازاد كرد

چەكدارانی داعش دانیان بە شكستەكەیان دانا لە گرێسپی و دەڵێن كشانەوەیان لە ناوچەكە تاكتیكی بووە و بۆ ئەوەبووە چەكدارەكانیان بە بۆردوومانی چڕی فڕۆكەكان نەكوژرێن، بەڵام بە گوتەی پەیامنێری رووداو لە دەروازی سنووری گرێسپی (ئاق چەقەلان)، لەنێوان گرێسپی لە رۆژئاوا و باكووری كوردستان، ئاوارەكان هێندە دڵنیان بە كۆنترۆڵكردنی شارەكە لەلایەن یەپەگە و بەشێكی ئاوارەكان داوادەكەن رێگایان پێبدرێت بگەڕێنەوە گرێسپی.

چەكدارانی داعش لە بەرامبەر شكانی هێزەكانیان لە گرێسپی و كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە لەلایەن یەكینەكانی پاراستنی گەل و هێزەكانی بوركانی فورات، دانیان بەوە دانا كە چەكدارەكانیان لەشارەكە كشاونەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، داعش لە رەقەی پایتەختی، لەناو خەڵكیدا وای بڵاوكردووەتەوە كە بۆردوومانی فڕۆكەكان زۆر چڕبووە و ئەوانیش نەیانویستووە چەكدارانیان لەدەستبدەن، لەبەرئەوە بەشێوەیەكی تاكتیكی كشاونەتەوە و دووبارە بۆ گرتنەوەی ئەو شارە هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.