چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

مانگرتنی شۆفیرتاكسیەكانی سنە پاش پێدانی بەڵێن كۆتایی پێهات

مانگرتن و ناڕەزایی شۆفیرتاكسیەكانی سنە پاش دانی بەڵێن لە لایەن پارێزگارەوە بە شێوەی كاتیی، كۆتایی پێهات.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، مانگرتن و ناڕەزایی شۆفیر تاكسیەكانی سنە كە رۆژی دووشەممە 25ی مانگی جۆزەردان لە ئیدارەی تاكسیڕانیەوە بەرەو بەردەم بینای پارێزگا دەستی پێ كرد بوو، پاش ئەوەیكە لە لایەن پارێزگارەوە بەڵێنیان پێ درا كە كێشەكانیان چارەسەر دەكرێ، كۆتاییان بە مانگرتنەكەیان هێنا.

دەوترێ پارێزگار بە شۆفیرەكانی راگەیاندووە كە 3 نوێنەر دیاریی بكەن و ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی بەیانی ئەو 3 نوێنەرە سەردانی پارێزگاریان كرد و بەڵێنیان پێ درا كە لە ماوەی 10 رۆژدا كێشەكانیان چارەسەر دەكرێت و بە خواستەكانیان دەگەن.

شۆفیرتاكسیەكان لە بەرامبەر ئەو بەڵێنەی پارێزگاردا رایانگەیاندووە، كە ئەگەر تا 10 رۆژی دیكە لە بەرامبەر بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین نرخی كرێش بەرز نەبێتەوە، هەمیسان دەست دەدەنە كۆبوونەوەی ناڕازییانە و مان دەگرن.

جێگای باسە، نرخی بەنزین لە ماوەی رۆژانی رابردوو بۆ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی شۆفیرەكان و لە هەمان كاتدا هاوڵاتییان بەرامبەر بە گرانبوونی نرخی كرێ تاكسی نیگەرانن و باس لەوە دەكەن، كە لە ئەگەری گرانبوونی نرخی كرێی تاكسی و باقی كەرەستەكانی هاتوچۆی گشیی، زەختێكی ماڵیی زیاتر دەكەوتێ سەر ژیانیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.