چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

شۆفیر تاكسیەكانی سنە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان رێكخست + وێنە

شۆفیر تاكسیەكانی شاری سنە لە ناڕەزایی بە گرانبوونی نرخی بەنزین و لە هەمان كاتدا نەگۆڕینی نرخی كرێ دەستیان دایە رێكخستنی كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی مانگی جۆزەردان شۆفیر تاكسیەكانی شاری سنە لە ناڕەزایی بەرامبەر بە نرخی بەنزین و لە هەمان كاتدا نەگۆڕینی نرخی كرێ لە بەردەم ئیدارەی تاكسیڕانیی ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا.

بە پێی وتەی پەیامنێرمان لە شارەكە، كۆبوونەوەكە هەتا ئێستاش بەردەوامە و شۆفیر تاكسیەكان بەرەو بەردەم بینای پارێزگای سنە بەڕێكەوتوون و رایانگەیاندووە: ” تا گەیشتن بە خواست و داواكارییەكانیان لە بەردەم ئەو بینایە دادەنیشتن و درێژە دەدەنە مانگرتن و ناڕەزاییەكانیان”.

جێگای باسە، نرخی بەنزین لە ماوەی رۆژانی رابردوو بۆ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی شۆفیرەكان و لە هەمان كاتدا هاوڵاتییان بەرامبەر بە گرانبوونی نرخی كرێ تاكسی نیگەرانن و باس لەوە دەكەن، كە لە ئەگەری گرانبوونی نرخی كرێی تاكسی و باقی كەرەستەكانی هاتوچۆی گشیی، زەختێكی ماڵیی زیاتر دەكەوتێ سەر ژیانیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.