شه‌ممه‌ 2 تشرینی دووه‌م 2024

لە لوڕستانەوە تا مەریوان جەنگەڵەكانی زاگرۆس ئاگریان تێ بەردرا

لە ناوچە جیاجیاكانی كوێستانەكانی زاگرۆس، ئاگركەوتنە هێشتاكە بەردەوامە و هێزە پەیوەندیدارەكان زۆر بە خاوی و كەمتەرخەمی هەوڵ بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە دەدەن.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوۆ، ئاگركەونەوە لە ناوچەی “ئەرغەوان، شەلم، هانیوان، مل پەنجوو” لە پارێزگای ئیلام و لە هەندێ ناوچەی پارێزگای لوڕستان هێشتاكە درێژەی هەیە و بەشێكی بەرین لە لێرەوار و گیانلەبەرانی ناوچەكە لە نێو ئاگردا سووتاون.

یەكەمین ئاگری بەهاریی لە پارێزگای ئیلام، لە سەرەتای مانگی خاكەلێوە لە یەكێك لە لێرەوارەكنی دەوروبەری شاری ئیلام روویدا.

هەروەها لە رۆژەكانی رابردوودا جارێكی دیكە، جەنگەڵەكانی پشت گەڕەكی تازاوا و لێرەوارەكانی دەوروبەری ئاوایی “بناوچلە” لە نزیك سنووری ناوچەی حكومەتی كوردستان و جەنگەڵەكانی دەوروبەری ئاوایی “قوڵقوڵە” سەر بە شاری مەریوان لە ئاگردا سووتان و ئێستاكەش ئەو ئاگرە درێژەی هەیە.

لێرەوارەكانی “داریان” و “هەجیج” لە هەورامانیش یەكێك لە ناوچانەن كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو تووشی ئاگركەوتنەوە هات و ئێستا ئەو ئاگرە پێشی پێ گیراوە.

ئەم ئاگركەوتنەوەیە لە لایەن كەسانێكی نەناسراو روویداوە و چالاكانی كورد دەڵێن ئەم ئاگركەوتنەوەیە لە لایەن هێزەكانی سپای پاسداران بە بیانووی جموجوڵەكانی حیزبە كوردیەكان لە ناوچە سنوورییەكان هاتووەتە ئاراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.