پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

527 شاری ئێران بەرەوڕووی كەم ئاویی بوونەتەوە

جێگری كاروباری وەزارەتی وزە بە باس كردن لەوەیكە ساڵی رابردوو 517 شار تووشی كێشەی كەم ئاویی بوون و ئەمساڵی 10 شاری دیكە بەو ئامارە زیادی كردووە.

“ستار مەحموودی” لە شەشمین دانیشتنی كاناڵی ئاسیای بەرنامەی G-WADI (بەرنامەی وشكەساڵی یونێسكۆ) لە وەڵام بە هەواڵنێریی حكومەتیی فارس سەبارەت بەوەیكە ساڵی رابردوو 517 شاری ئێران لەگەڵ كێشەی ئاو بەرەوڕ,و بوون، ئاخۆ ئەمساڵ ئەم رێژەیە كەمی كردووە یا زیاد، وتی: لە ساڵی رابردوو 517 شار لەگەڵ كێشەی ئاو بەرەوڕوو بوون و ئەمساڵ 10 شاری دیكە بەو ئامارە زیادی كردووە و دۆخی 5 شاریش قەیراناوییە.

بە وتەی ناوبراو، شارەكانی سنە، بەندەرعەباس، كرمان، ئیسفەهان و رۆژهەلاتی تاران، لە قەیراناویی ترین شارەكان لە بواری ئاو دێنە ئەژمار.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: كاتێ كە لە هاویین نزیك دەبینەوە دووشی بەربەست دەبینەوە و ئەمەش بە جۆرێكە كە بارینی ئەمساڵ لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو 20% كەمی كردووە، دابەزینی بارین كاریگەریەكی بەرینی لەسەر دۆخی ئاو هەبووە و بەم پێیە شار و ئاواییەكان لە بواری سەرچاوەی ئاوییەوە لە دۆخێكی مەترسیدار و قەیراناویدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.