چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

جەمیل بایك: ئێستە هیچ پەیوەندیەكمان لەگەڵ ئێران نییە

هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان(كەجەكە) رەتیدەكاتەوە پەیوەندیان لەگەڵ ئێران هەبێت و باس لەوەشدەكات، ئەو لایەنانەی تۆمەتباریان دەكەن بەوەی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تاران، خۆیان پەیوەندیان لەگەڵ توركیا و عێراق هەیە.

بە پێی راپۆرتی لڤین، جەمیل بایك رایگەیاند” پێشتر پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران هەبووە، بەڵام لە ئێستادا پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە”.

هاوسەرۆكی كەجەكە وتیشی”ئەگەر ئێران بە راستگۆیانە هەنگاو بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لەو وڵاتە هەڵبگرێت، ئامادەین پەیوەندی لەگەڵ ساز بكەینەوە”.

بایك جەختیشی كردەوە”لەپەیوەندیەكانیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، ئەخلاقی سیاسی، مافەكانی مرۆڤ و مافی نەتەوەكان بەبنەما دەگرن و ئەگەر لەگەڵ ئێراندا پەیوەندی سازبكەنەوە، لەسەر بنەمای دژایەتی كردن هیچ هێز و لایەنێكی كوردیدا نابێت”.

هاوسەرۆكی كەجەكە باسی لەوەشكرد”هەر ئەو لایەنانەی خۆیان لەگەڵ توركیا و عێراق پەیوەندیان هەیە، حزبەكەی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە لەگەڵ ئێران پەیوەندی هەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە، هیچ كات كەجەكە بەهۆی بوونی پەیوەندی لەنێوان ئەو لایەنانە و ئەنقەرە و بەغدا رەخنەی لێنەگرتوون”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

2 بۆچوونەکان

  1. شا لەو درۆیە کابرا دەیکات و کاک حەمبەریش بۆ پاساو دێنێتەوە ئە حاجی جمیل نالێت چیا جاسووسان چۆن رادەستی ئێران کرایەوە؟ یان خەستەخانەکاتان لە شاری ورمێ چۆن بەڕێوە دەچێت؟

  2. ێئئەگەر وایە چۆنە توانیوتە دوێنی لە ناوچەی سەلماس لە پاسداری ێیرانی بدەیت و زۆر ئارامیش لە قەندیل بۆی دانیشی؟؟؟؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.