چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

6 ئەندامی سپای پاسدارانی ئێران لە كامیاران كوژران

شەش ئەندامی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لە بەشی شاهۆی شاری كامیارن كوژران.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێریی كوردپا، رۆژی سێ‌شەممە 19ی مانگی جۆزەردان، شەش كەس لە ئەندامانی خۆجێی سپای پاسداران كە لە لایەن خەڵكی ناوچەكەوە بە (جاش) ناویان لێ دەبرێ، لە سەیرانگای تەوقەگوێز هەڵكەوتوو لە نێوان گوندەكانی تەختی‌زەنگی و سەرشێڵانە دەكەونە بەر دەسڕێژی كەسانی چەكداری نەناسراو لە ئەنجامدا دەكوژڕێن.

شوناسی یەكێك كە كوژراوەكان “جەبار گوڵ‌محەمەدی” خەڵكی گوندی تەنگی‌وەر شراگەیدراوە.

دەوترێت جەبار گوڵ‌محەمەدی یەكێك لە دەست‌وپەیوەندییەكانی سپای پاسداران لەو ناوچە بووە.

ئەم ئەندامەی سپای پاسداران لە سەرەتای شۆڕشی ساڵی ٥٧ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا یەكێك لە ناسراوترین دەست وپیوەندیەكانی سەر بە سپای پاسداران لە ناوچەی كامیاران بووە.

هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو ٥ كوژراوەكەی دیكە ئاشكرا نەكراوە و هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی هێرشەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. پژاک پژاک پژاک پژاک پژاک ناردنی بۆ جەهەنەم.

    کاکە بۆ ئەترسن بڵێن پژاک کوشتونی؟
    خۆ لێتان کەم نابێتەوە ڕاستیەکان بڵێن، ئەمە چەند ساڵە ئەم گروە مسلحە نەناسراوە کەشف نەبوو؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.