چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خەڵكی عەرەبستان، ئێران و داعش بە دوژمنی سەرەكیی خۆیان دەزانن

بە پێی راپۆرسییەك، زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی عەرەبستان ئێران و داعش بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەكەیان دەزانن و خوازیاری هێنانە ئارای “گەڵاڵەی ئاشتیی عەرەبی” بۆ ئاشتیی لەگەڵ ئیسرائیلن. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە تەنیا 19% لە خەڵكی عەرەبستان ئیسرائیل بە دوژمنی سەرەكیی خۆیان دەزانن.
عەرەبستانی سعودی و ئیسرائیل دەیان ساڵە دوژمنایەتییان لەگەڵ یەكتر هەیە. لە نێوان ئەم دوو وڵاتە هیچ پەیوەندییەكی دیپلۆماتیك بوونی نیە، بەڵام بە پێی راپرسییەك كە ناوەندی توێژینەوەی “هرتزلیا” لە ئیسرائیل و زانكۆی ویسكانسیەن_میلواكی لە ئەمریكا بە شێوەی هاوبەش ئەنجامیان داوە، 53% لە خەڵكی عەرەبستان، نەك ئیسرائیل بەڵكوو ئێران بە هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر وڵاتەكەیان دەزانن.

بۆ زۆرێك لە هاوڵاتییانی عەرەبستانی “دەوڵەتی ئیسلامی”(داعش) گەورەترین مەترسی بۆ سەر وڵاتەكەیانە. نزیكەی 22% لە 506 كەسێك كە لەو راپرسیەدا بەشدارییان كردووە، چەكدارەكانی گرووپی تیرۆریستیی داعش گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر عەرەبستان دەزانن. 18%یان لەسەر ئەو بڕوایەدان كە ئیسرائیل گەورەترین دوژمنی عەرەبستان و 53%یشیان لەسەر ئەو بڕوایەدان كە ئێرانی دوژمنی سەرەكیی وڵاتەكەیان و لەسەر ئەو بڕوایەدان كە ئەگەر ئێران دەستی بە بۆمبی ئەتۆمی رابگات، دەبێ عەرەبستانیش بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە بێنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆنفرانسی ساڵانەی هرزلیا لە ناوەندی ئیسرائیل و چەند رۆژ پاش لێدوانەكانی كاربەدەستانی ئیسرائیلی و عەرەبەستانی سەبارەت بە پێشگرتن لە چالاكیەكانی ئێران، رایگەیاند: من لە هەڵوێستەكانم بەرامبەر بە ئێران تەنیا نیم و وڵاتانی عەرەبیی كەنداویش لەو بارەوە لەگەڵم هاوڕان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.