شه‌ممه‌ 2 تشرینی دووه‌م 2024

سی ویەكی جۆزەردان و وتەیەكی كورت / هیدایەت قادری

سی ویەكی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە بەرێوەیە و نزیكە.
رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە جیا لەوەی رێزگرتنە لەیەكەم پێشمەرگەی گیان بەختكردووی كۆمەڵە واتە سەعید موعینی ناسراو بە”خانە”، قارەمانی خۆراگریی و كۆڵنەدان لە زیندانە  تاریكەسەڵات و تۆقێنەرەكانی ساواكی شا، لە هەمانكاتدا ئاماژە بە خەسڵەت و تایبەتمەندی گەڵێگی ناسراو وجێكەوتووش لە بزووتنەوەی مافخواز ورزگاریبەخشی كوردستان دەكەن.
هاتنە مەیدانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە لەبزووتنەوەی ڕوا وبەرحەقی خەڵكی كودستانی ئێران، هەر زۆر زوو و بەخێرایی لەگەڵ پێشوازی گەرم و پشتیوانی بەرینی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەرەوروو بۆووە.
هۆكارێكی ی سەرەكی ئەم جەماوەری بوونەوە وگەشە و گەورەبوونەوەیە دەگەرێتەوە بۆ هەڵقوڵینی ئەم هێزە لەقوڵایی وناخی كۆمەڵگای كوردستان وباوەڕی راستەقینە و كردەیی بە جەماوەر وداكۆكی لێكردنیان.
كۆمەڵێك پێناسە وخەسڵەت وتایبەتمەندی ئەم هێزە نوێیەی كۆمەڵگای كوردستانی لە باقی هێزە و لایەنەكانی تر جودا دەكاتەوە:
1_ باوەر وخۆشەویستی بە جەماوەری هەژار ودەست قەڵەشیوی كوردستان:هەر لەبنەرەتەوە پێكهاتن ودروست بوونی كۆمەڵە لە ئاكامی ئاڵووگۆرە جیهانی ،ناوچەیی،ئێرانی وكوردستانییەكان وەڵامدانەوە وپڕكردنەوەی بۆشاییەكی سیاسی وكۆمەڵایەتی بەم چین هەژار وبەش مەینەتەی كۆمەڵگا بوو.كۆمەڵە وەك حیزبی ماڵەقورینەكان وگەرەك هەژارنشینەكان بەڵام بە كلتوورێكی شارستانی وپێشكەوتوو وسەردەمیانە هاتە مەیدان.
2_ هێزێكی وشیار ووشیاری بەخش بوو: ئەو خەسڵەتە وپێناسە نوێیەی  كە بەحەق تایبەت بوو بەهێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە وتەنانەت دوژمن ونەیارەكانیشی حاشایان لێنەدەكرد،وشیاری وئاگایی ئەم هێزە وكارگەریی لەسەر خەڵك وكۆمەڵگاكەی بوو.
پێشمەرگەی كۆمەڵە پێش ئەوەی چەك لەدەست وجەنگاوەرێكی لێهاتوو بێ،مرۆڤێكی ئاگا و وشیار وخاوەن تێگەیشتوویی بوو.نەك تەنیا خۆی هەڵگری ئەم پێناسەیە بوو،بەڵكو بەردەوام هەوڵیدەدا ئەم ئاگایی وزانیارییانەی خۆی بەجەماوەر ربگەیەنێ وكۆمەڵگا بەرەو وشیاری زیاتر لە هەموو بوارەكاندا ببات وئاگایی وهەوڵدان بۆ ئاگا بوونەوە بكات بە خوو وخدەی كۆمەڵانی خەڵك.
3_ سەداقەت وراستگۆیی وسەڵماندنی: لەگەڵ خۆی ولە ناوریزەكانی،لە رووبەروو بوونەوە لە گەڵ جەماوەر وتێكەڵ بوونیان ،خۆشەویستی وسەداقەت وراستگۆیی پێشمەرگەی كۆمەڵە شتێكی واقیعی وكردەیی وسەڵمێندراو بوو.زۆر كلتوور وبۆچوونی كۆمەڵە كە نوێ وتازە و لەو سەردەمانەدا پێچەوانەی نۆرمەباوەكانی كۆمەڵگای سوننەتی ئەوكات بوو،بە سەداقەت وراستگۆیی كۆمەڵە وهێزەكەی ئۆباڵی بۆ دەكێشراو ودواتر دەبوو بە كلتوور وجێ دەكەوت.
4_داكۆكی بوێرانە لە نێوەی كۆمەڵگاكەی واتە ژنان:یەكەم  حیزبە لە كوردستان بوێرانە دیفاعی لە یەكسانی ژنان وپیاوان كرد.ئەم رەوتە ئازایانە و بێ ڕاڕایی ژنانی لە ریزەكانی خۆی سازماندا و یەكەم  دەستەی پێشمەرگەی ژن لە كوردستان وچەك دار بوونیان ،شانازییەكەی بۆ كۆمەڵە دەگەرێتەوە.لە كلتووری دواكەوتوو وپیاو  ساڵار و قسە وقسەڵۆكی هێز ولایەنە كۆنە پەرستەكان (كە كەمیش نەبوون) نەترسا و دواتر راستی سیاسەت وبیری پێشكەوتن خوازانەی دەركەوت.
5_ ئازا وخۆراگر ولێهاتوو لەمەیدانەكانی شەر: لە ورووبەروو بوونەوە وبەگژداچوونەوەی دوژمنانی خەڵكی كوردستان ومەیدانەكانی شەر و دیفاع لە خەڵك ،ئازایی وبوێر وبێ وێنەبوونی پێشمەرگەی كۆمەڵە بۆ هەمووان سەڵمێندراو بوو.
“پێشمەرگەی كۆمەڵە وەك پۆڵان” هێما وئاماژە بوو بەكۆڵنەدان و ئازایی وچاونەترسی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە. ئەمانە چەند دڵۆپێكەن لە دەریای بێ بنی خەسڵەت وپێناسە جوان وسەردەمییەكانی پێشمەرگەی كۆمەڵە.
ئەم رۆژە لە هەموو “بەرەی بەرین”ی كۆمەڵە وكۆمەڵانی خەڵكی كورستان پیرۆزبێ.
بژی پێشمەرگە

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.