چوار شه‌ممه‌ 6 تشرینی دووه‌م 2024

خالید عەزیزی: بەرپرسیاریەتی هەموو ئەو كیشانە لە ئەستۆی كۆماری ئیسلامییە

خالید عەزیزی لە كاردانەوە بە قسەكانی عەلی شەمخانی، سكرتێری شورای ئەمنیەتی بەرزی ئێران لەبارەی جێگیربوونی هێزەكانی حیزبی دێموكڕات لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێ ئەمە یەكمجار نییە كە هێزەكانی حیزبی دێموكڕات لە نیزیك سنوورەكان جێگیر دەبن، ئەو رەوتە لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام درێژەی بووەو پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكڕات لە نێوخۆی وڵاتیش هەڵسووڕان‌و جموجۆلیان بووەو مەبەست لەوەش تێكەڵاویی زیاتری هێزەكانی ئێمە لەگەڵ كۆمەڵانی خەڵك بووە.

سكرتیری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە وتوووێژێكدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی “ڕووداو” پێی لەسەر ئەوە داگرت كە هەڵسووڕانی هێزەكانی حێزبی دێموكڕات لە نێوخۆی وڵات بۆ شەڕو تێكهەڵچوون نییە، بەڵام ئەوە بە مافی خۆمان دەزانین كە لە ناوچە سنوورییەكان‌و لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان حزووری بەرچاومان هەبێ‌و ئەگەر هێرشمان بكرێتە سەر، بەرگری لە زۆمان بكەین.

خالید عەزیزی وتی ئەوە مافی خۆمانە لە هەموو ناوچە سنوورییەكانی نێوان ڕۆژهەڵات‌و باشووری كوردستان حزوورمان هەبێ، بەڵام ئەو حزوورە تەنیا بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامییە.

سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی دەڵێن ئێران دوڕگەی ئارامی ناوچەكەیە، وتی دەمێكە ئێران دوڕگەی ئارام نییەو ئەو وڵاتە خۆی خزاندۆتە نێو كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌و بەوەش كێشەی زۆری بۆخۆی‌و دراوسێكانی دروست كردوە. حزووری ئێمەش زیاتر بۆ ئەوەیە سەرنجی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی بۆ لای پرسی كورد بۆ ئاوڕدانەوە لەو كێشەیە ڕابكێشین‌و لە پێناو مافە ڕەواكانی خەڵكەكەماندا تێبكۆشین. ئەگەر قسە لە نائارامی‌ش بێ، ئەوە كۆماری ئیسلامییە كە خۆی بوار بۆ ئەو نائارامییە خۆش دەكا‌و بەرپرسایەتیی هەموو ئەو پێشهاتانە لە ئەستۆی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی.

خالید عەزیزی لە ووتوێژەدا روانگەی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی بۆ كۆمەڵێك لە باس‌و پرسە سیاسییەكانی ئێستای كوردستان شی كردەوە كە یەك لەوان ئاڵۆزییەكانی ئەو ماوەیەی سەرسنوور بوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.