دوو شه‌ممه‌ 4 تشرینی دووه‌م 2024

لاپەڕەیەكی نوێ لە پێناسەی شەڕی كورد و كورد لە مێژووی هاوچەرخدا / رەشید عەلیزادە

لەم ماوەدا شەڕێك لە نێوان حدكا و پارتی كرێكارانی كوردستانی باكوور روو دەدات و ئاكامەكەی كوژرانی پێشمەرگەیەك دەبێت و لە فەزایەكی تەپ و مژاویدا دۆست و نەیاران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت فەیسبووك دەكەونە جووڵە و هەر كەس بۆ خۆی پەل كێشی مەیدانی شەڕەكە دەبێت و هەر كەس بە پێی پێویست و فیكری خۆی پێناسەی ئەم شەڕە نەخوازراوە دەكات. بۆیە بە پێویستم زانی لە روانگەی خۆمەوە پێناسەیەكی كورت خەمە بەردەم خوێنەران و بینەرانی بەڕێز.
لە كاتێكدا كە شێوێنیزمە داگیركەرەكانی كوردستان باوەڕیان بە سنوورە دەستكردەكان لە لایان كاڵ و كەم رەنگ بووەتەوە و كورد پێناسەیەكی باشی بۆ خۆی لە دونیادا دەستەبەر كردووە و دەڕوات كە ئەم قۆناغە هەستیارە بە قازانجی خۆی كۆتایی پێ بێنێت، دەستانێكی شاراوە دەیانهەوێت بۆ قازانجی كورتی حیزبیی ئەو ئامانجەی كە لاوی كورد ساڵانێكی دوور و درێژە لە پێناویدا خۆیان دەكەنە قوربانیی، بە لارێدا ببەن و هەموو دەسكەوتەكانی بە فیڕۆ بدەن. بۆیە پێویستە هەموومان دیسان لاپەڕە شاراوەكان بخەینە بەر چاوی خۆمان تا بتوانین بە باشی لێكدانەوەی خۆمان لەسەر هەبێت و بەرەو ئاقارێكی باش بەرێی بكەین:
چ كەس و لایەنێك دەتوانێ ئاماژە بەوە نەكات كە پارتی دیموكراتی باشووری كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر دووكیان بازیگەری توركیا و ئێرانن لە ساحەی سیاسی كوردستاندا و بە بێ رەزامەندیی ئەوان توانای هیچ لۆنە مانۆڕێكیان نیە!.
پارتی دیموكرات بە دوای ئاشبەتاڵ و حەسانەوە لە ئێران و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران تا ئەمڕۆ بێجگە لە مێژوویەكی خوێناویی چی بۆ خۆی و چی بۆ كورد تۆمار كردووە؟ و ئەگەر كردویە كامەیە كە ئەمڕۆ ئێمە بە یەك و دوو و سێ ئەژماری بكەین. سەرەڕای نەبوونی هیچ دەسكەوتێكی نەتەوەیی ئەمڕۆ دەبینین بۆتە بازیگەری میتی توركیە و سیاسەتە چەوتەكانی ئەردۆغان و بۆ ئەم مەبەستە دەیهەوێت بە هەر قیمەتێك بووە پاوانخوازیی لە بەشەكانی دیكەی كوردستان بۆ خۆی دەستەبەر بكات. پاواخوازیی پارتی بووەتە بیرێكی چەوت كە بە جێگەی ئەوەیكە بیر لە قازانج و بەرژوەندیی نەتەوەیی بكاتەوە، بیر لە داهاتوویەك دەكات كە لە كوردستان دەبێ بە ڕەكابەری و منافسەی دەكات.
هەروەها یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیش وەكوو پارتی لە بەرامبەر ئێراندا گوێ بە فەرمان و گوێ رایەڵە و بازیگەری بەرژوەندییەكانی ئێرانە. ئەوەیش ئەگەر زۆرتری نەكردبێت كەمی نەكردووە لە پەلكێش كردن و راودوونانی هێزە سیاسیەكانی كوردستان.
دەبینین لە ساڵانی رابردوودا زۆرتر لە 300 كادری توانای كۆمەڵە و دیموكرات لە شەقام و كۆڵانەكانی كوردستان بە هاوكاریی و یارمەتی بەشێك لە بەرپرسانی ئەم حیزبە، تیرۆر و شەهید كران، یان  رادەستی ئێران كرانەوە. هێشتا وتەكانی نازم دەباغ و مەحموود سەنگاوی، 2 كادر و ئەندامە سەركردایەتیەكەی لە گوێمان ماوە كە بانگەشە و پاكانەی بۆ كۆماری سێدارە و پیاو كوژەكانی ئەو رژیمە دەكرد و ئەوانیان بە پاڵەوان وەسف دەكرد و ئەوەش راوبۆچوونی سەركردەكانی ئەو حیزبەیە كە هیچ گومانێك بۆ هیچ كەس ناهێڵێتەوە كە یەكێتی نیشتمانی پارێزەری بەرژەوەندییەكانی ئێرانە لە عێراق و لە نێو پارتە كوردیەكاندا.
پارتەكانی رۆژهەڵات:
هەروەها وەزعی پارتە سیاسیەكانی رۆژهەڵات دەبینین كە بە هۆی فەزای سەركوت و دوورخستنەوەیان لە لایەن كۆماری ئیسلامی بۆ خاكی باشووری كوردستان، مەجالی هەر جۆرە جووڵانەوەیەكیان لێ زەوت كراوە و بە واتایەكی دیكە حیزبەكانی رۆژهەڵات بە هەموویانەوە لە دۆخێكی هەستیاردان و بە بێ كارئاسانیی لە لایەن دەسەلاتی باشوورەوە كار و چالاكییەكانیان بە تەواوەتی ئیسفلیج دەبێت و بۆ هەر چالاكیەك دەبێ ئیزنی دەسەڵاتدارانی باشوور و بە واتایەكی دیكە “زانیاریی و پاراستن” وەربگرن تا بتوانن لە سنوورەكان تێپەڕ بن و بە بێ رەزامەندیی دەزگاكانی هەواڵگریی هەرێمی كوردستان كارێكی مەحاڵە، كە وابوو دیارە ئاكامی جووڵانەوەكە چیە و چی دەبێت! (هەم زانییاریی و هەم پاراستن دوو دەزگای هەواڵگریی ئەوحزابی دەسەڵاتداری باشوورن) دیارە ئەمڕۆ هەموو تاكێكی كورد دەزانێت سیاسیەتی ئەم دوو حیزبە چیە و بە چ ئاقارێك دەڕوات و چۆن معاملچە لەگەڵ رەوتی رووداوەكانی ناوچەكە دەكەن و ئێران و توركیا لەم دوو حیزبە چیان دەوێت.
پارتی كرێكارانی باكوور (پەكەكە):
ئەم حیزبە لە دەیەی رابردوو توانیوە دەور و نەقشی خۆی لە ناوچەكەدا وەك هێزێكی سەرەكی كوردیی، لە سەر رەوتی رووداوەكانی ناوچەكە دەور دەگێڕێت و هەروەها وەك هێزێكی ناسراوی كوردیی لە جیهان پێناسە دەكرێت.
پەكەكە بە هۆی تەوازۆنی هێزەوە لە نێوان پارتە كوردیەكاندا بە گشتی و هێزێكی حاشا هەڵنەگرە. پەكەكە لە رووی رێكخستنەوە نیوەی وڵات و دەرەوەی وڵات پارتێكی بەهێزی كوردیە كە لە نێو پارتە كوردیەكاندا چ لە رووی رێكخستن و چ پێناسەی ناوچەیی و جیهانیی، باڵادەستە و دەتوانێت بە پێی نفوسی باكوور دەتوانێ لە كێشەی كورد یەكلا كەرەوە بێت.
دەبینرێت لە رزگاركردنی شەنگال و بەشداریی لە شەڕی دژی داعش چ لە خۆرئاوا و چ لە باشووردا دەورێكی سەرەكی هەبوو و توانی پێناسەیەكی نێونەتەوەیی بۆ خۆی تۆمار بكات. بەو دەور و نەقشە كە لە رابردوو تا ئێستە توانیویە رۆڵی خۆی بگێڕێت سەرنجی خەڵكی كورد بە گشتیی چ سڤیل و چ سیاسی بەرەو لای خۆی راكێشێت. بە پێی ئەم داتاگەلە تەنها هێزێ: كە دەتوانێت لە داهاتوودا لە ساحەی كوردستان رۆڵی هەبێت و حیسابی لەسەر بكرێت پەكەكەیە. هەر ئەم هێزەیە كە لە داهاتوودا (ئەگەر فەزاكە هەر ئەم فەزایە بێت) دەتوانێت لە شەڕی دەسەڵات لە ئاستی كوردستان بە گشتی یەكلا كەرەوە بێت.
بەرەنجام:
دوو هێزی سەرەكی باشوور، پارتی و یەكێتی، بە درێژایی 25 ساڵ دەسەڵاتدارییەتی لە باشووری كوردستان، بەو هەموو بودجە زۆرەوە كە لە رێگەی دەسەڵاتی ناوەند و بەرهەمهێنانی نەوت دستیان كەوتووە و دەكەوێت، دەستێكی باڵایان هەبوو لە پەلكێش كردنی پارتەكانی رۆژهەڵات و شەق شەق كردنیان لە رێگای پارە و پووڵ و دابینكردنی پێداویستی و كار ئاسانی بۆ بنیات نانی حیزبی دیكە كە ئەوەش گومان دروست دەكات دەستی ئێرانی لە پشتەوە بێت.
ئەم دوو پارتە لە رۆژە سەرەتاییەكانی بنیات نانەوەی حیزبییان لە سەر تۆڵە سەندنەوە لە یەكتر و بۆ پارە و دەسەلات لە سەر خاكی كوردستان، نەك هەر رۆڵەی كوردیان كرد بە قوربانیی لە شەڕی نێوخۆدا بەڵكوو بە درێژایی ئەم 25 ساڵە دەستیان نەپاراستووە لە هەڵگیرساندنی شەری پارتەكانی دیكە لە بەشەكانی كوردستان. ئەمانە لە ماوەی ئەم 25 ساڵەدا بۆ مانەوەی خۆیان هەموو پیلانگێڕییەكیان لە ساحەی سیاسی كوردستان تاقی كردووەتەوە و هەر لە پەرەسەندنی ئیل و عەشیرەتەكانەوە بگرە تا دەگاتە رەخساندنی بەستێن بۆ سەرهەڵدانی ئیسلامیە دواكەوتووەكان و شەڕی نێوخۆیی و شەڕی پارتەكانی دیكە و پەلكێش كردنی داگیركەران بۆ سەر یەكتر و پەلكێشكردنی داگیركەران بۆ سەر پارتەكانی دیكە، خۆیان بە خانەداریی لە خاكی كوردستان دێننە ئەژمار و بەردەوام دەور و نەقشیان هەبووە لە ئێان چیەتی و عەرەبچیەتی و تورك چیەتی و بەردەوام سنوورە دەرەكیەكانیان پەرە پێداوە و سنوورەكانی نێوان كوردیان زەقتر و بەرچاوتر كردووەتەوە. دەبینرێت هەر هەموو ئەمانە لە بەرژەوەندیی دوژمنانی كورد و داگیركەراندا بووە.
بەو پێشینەوە كە بە كورتی باسم كرد، ئەمڕۆ لەم دۆخەدا یەكێتی هاوپەیمانی ئێران و هاوپەیمانیی پەكەكە لەگەڵ كۆڕاندا لە دۆخێكی هەستاردایە و زۆرتر خۆی سەرقاڵی شەڕی بزووتنەوەی گۆڕان كردووە و مەجالی ئەوەی لێ گیراوە كە بیر لە دواڕۆژی دەسەڵاتی بكاتەوە، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان بە باشی ئەمەیە بۆ خۆی لێكداوەتەوە كە دەتوانێت هەركات بیهەوێت لە رێگەی گۆڕانەە چاوێك لە یەكێتی سوور بكات و دایبمركێنێت.
لایەنە ئیسلامیەكان چ لە رابردوو و چ لە ئێستادا ناتوانن رەكابەرایەتیی پارتی بكەن و هەر كات بیهەوێت بە زەبری پارە و بەكارهێنانی زانا ئایینیەكان زەبر و گورزی خۆیان لێ بوەشێنێت. ئەگەر بە وردی سەیری جووڵانەوەی پارتیی لە ساڵانی رابردوودا بكەین لێ بكۆڵینەوە دەبینرێت پارتی هەوڵی ئەوە بووە كە ژێر پێی پەكەكە بە هەر شێوەیەك كە بووە چ لە خۆرئاوا و چ لە بەشەكانی دیكەی كوردستان لاواز بكات. پارتیی دەزانێت تەنها رەكابەری داهاتووی لە ساحەی سیاسی كوردستاندا هەر پەكەكەیە، بۆیە تەواو هەوڵ و تەقالای ئەوەیە كە بە هەر شێوەیەك بووە بۆ لاوازكردنی دەست بۆ هەموو ئامرازێك ببات و كاناڵی رووداو هێزی بەرگری ئەوە كە تەپڵی هەڵگیرساندنی شەڕ لێ دەدات و بەداخەوە هەم پەكەكە و هەم حدكا كەوتنە نێو ئەم داوە كە پارتی بۆیانی دانابوو. بۆیە پارتەكانی دیكە زۆر بە وریاییەوە معامڵلە لەگەڵ ئەم دۆخە بكەن و هەر رووداوێ:ی دیكەی نەخوازراو دەڕواتە گیرفانی دوژمنانی داگیركەرەوە.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.