چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

3 ئەندامی سپای پاسداران لە سەردەشت كوژران و بریندار بوون

بە هۆی هێر شی كەسانێكی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبیلێكی هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كەسێك كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، رۆژی دووشەممە 11ی مانگی جۆزەردان لە ئاواییەكانی باریكایی شەمۆلە و شەندرێ ئۆتۆمبیلی كاروانی هێزەكانی سپای پاسداران لە سنوورەكانی كوردستان كرایە ئامانجی هێرشی چەند چەكدارێكی نەناسراو و لە ئاكامدا ئەندامێكی سپا بە ناوی “ئەمیر” خەڵكی ئاوایی پارس ئاباد كوژرا.

دەوترێ ئەو ئۆتۆمبیلە پێش لەو هێرشە رۆیشتووە بەسەر بۆمبێكی چێندراو لە تەنیشت جادەكە بەڵام هیج زیانێكی گیانیی بەدواوە نەبووە.

هەروەها لەو هێرشەدا 2 كەس لە ئەندامە خۆجێییەكانی سپا بە ناوەكانی “رەزا و ئێحسان” بە توندی بریندار بوون.

 

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ و كۆماری ئیسلامیش هیچ هەواڵێكی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.