شه‌ممه‌ 2 تشرینی دووه‌م 2024

لانیكەم 21 كەس لەوانە 4 هاوڵاتیی كورد لە ئێران ئێعدام كران

لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوو لانیكەم 21 كەس لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە بە تاوانی جیاجیا لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی هرانا، رۆژی شەممە 13 زیندانیی بە تاوانی بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەر لە زیندانی قزڵ حساری كەرەج بە مەبەستی ئێعدام كردن رەوانەی ژووری تاكەكەسی كران و ئەمڕۆ 12 كەسیان لەسێدارە دران و یەكێكیشیان بە ناوی “محەمەد میر نژاد” لە نێو بەندی تاكەكەسی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.

هەروەها هەر ئەمڕۆ دووشەممە 11ی مانگی گوڵان 4 هاوڵاتیی كورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە ناوەكانی “ئەردەڵان راهدار، محەمەد رەشید راهدار، حەبیب راهدار و شیرزاد رەشیدی” بە هەمان تاوان لەسێدارە دراون.

رۆژی رابردووش كەسێك لە شاری جیرۆفت و دانێكیش لە شاری شیراز بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی لە پێش چاوی هەمووان لەسێدارە دران.

لە لایەكی دیكە و لە هەمان رۆژدا، 2 كەس بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە زیندانی ساری لەسێدارە دران.

ئەمەش لە حالێكدایە شورای مافەكانی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، كە لە ڕۆژی 20ی خاكەلێوە تا 5ی جۆزەردانی ئەمساڵ، 98 زیندانی لە ئێران ئێعدام كراون.

بەقسەی ئەو شوورایە لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە تاكوو ئێستا واتە لە ماوەی 5 مانگدا، زیاتر لە 340 حوكمی ئێعدام لە ئێران جێبەجی كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.