یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئاب 2018
ماڵەوە / کوردستان / 6 لاوی كورد لە شاری ئیلام دەستگیر كران

6 لاوی كورد لە شاری ئیلام دەستگیر كران

لە راۆژانی رابروودا 6 لاوی خەڵكی شاری ‌ویلام، بە تۆمەتی لایەنگری لە پارتێكی كوردیی دژبەری حكوومەتی ئێران لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كران.

بە پێی راپۆرتی باسنیوز، لە رۆژانی رابردوودا 6  لاوی ئەو شارە بە ناوەكانی، (( “جەلیل. ب “، “تارق.غ”، “عەلی.ش”، “ئەكبەر.ئ”، “عیرفان.ه”، “داریووش.م”)) بە تاوانی لایەنگری لە پارتێكی كوردیی دژبەری حكوومەتی ئێران، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئیلامەوە دەستگیر و رەوانەی گرتووخانە كراون.

هەتا ئێستە شوێنی راگیرانی 3 كەس لە گیراوەكان بۆ بنەماڵەكانیان روون نەبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانییان.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت پاش رووداوەكەی مەهاباد بە دەیان لاوی كورد لەلایەن ناوەند ئەمنییەكانی ئێرانەوە بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

ورزشوانی سەقزی میداڵی زێڕی پێشکەش بە گەلی کورد کرد

 لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد، سێ وەرزشوانی کورد میداڵی زێڕ و حوکمی قارەمانیان بە دەست …