چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هاوڵاتییەكی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەیەكی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای كرماشان پیاوێكی تەمەن 53 ساڵ گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێریی حكومەتیی مێهر لەزاری “مستەفا عەینی”فەرمانداری “نەوسوود”ەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە شەوی رابردوو لە چوار كیلۆمەتریی شارۆچكەی نەوسوود و لە نزیك گوندی “دزاوەر” بەهۆی تەقینەوەی مین، كەسێك بەناوی “عەزیز گولستانی” تەمەن 53 ساڵ و خەڵكی گوندی “نەروی” گیانی لەدەست داوە.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە پارێزگای ئیلام و شاری قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای كرماشان بەهۆی چەند تەقینەوەیەكی مین كە هی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بووە، چەند هاووڵاتییەك كە منداڵیشیان تێدا بوو گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

وێڕای ئەوەیكە نزیكەی 3  دەیە بەسەر كۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراقدا تێپەڕ دەبێ، بەڵام ئێران هەتا ئێستە ئامادە نەبووە ببێتە ئەندامی پەیماننامەی “ئۆتاوا”، لە حاڵێكدا دەبێ هەموو وڵاتێك دوای 10 ساڵ لە كۆتایی هاتنی شەڕ كێڵگە مینڕێژ كراوەكان لە مین پاك بكەنەوە.

بەشێكی زۆر لە 16 ملیۆن مینی چێندراو لە ئێران لە چوار پاریزگای رۆژهەڵاتی كوردستان دایە و ساڵانە بە دەیان هاووڵاتیی كورد بەهۆی تەقینەوەی كوژراو و بریندار دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.