هه‌ینی 15 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / “نا بۆ کوشتنی رۆڵەی کورد، نا بۆ شەڕی کورد کوشتن”

“نا بۆ کوشتنی رۆڵەی کورد، نا بۆ شەڕی کورد کوشتن”

۹۰چالاکڤانی کورد دوای گرژییەکانی نێوان پەکەکە و دیموکرات نامەیەک بڵاو دەکەنەوە.

پاش روودانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پەکەکە و حیزبی دیموکرات لە هەفتەی رابردو، 90 نووسەر و چالاکڤانانی بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی، فەرهەنگی و هونەریی کورد لە باشوور، رۆژهەڵاتی کوردستان و دەروەی وڵات بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لەژێر ناوی “نا بۆ کوشتنی رۆڵەی کورد، نا بۆ شەڕی کورد کوشتن” خوازیاری کۆتایی هێنان بەو گریژی و ئاڵۆزیانەن و هاوکات لە نامەکەدا چەند خاڵێکیان خستووەتە روو.
لە بەشێک لە نامەی چالاکڤانانی کورددا هاتووە: ئێمە ئەو تاک و لایەنانەی کە ئەم نامەیە ئیمزا دەکەین و لە خوارەوە ناومان نووسراوە، یەکدەنگ پێداگری دەکەین کە کوشتنی رۆڵەی کورد بە دەستی کورد بۆ هەمیشە کۆتایی پێ بێت.
دەقی نامەکە:
نا بۆ کوشتنی رۆڵەی کورد
نا بۆ شەڕی کورد کوشتن
بە داخەوە رۆژی یەکشەممە 24 ـ 5 ـ 2015ی زایینی لە ئاکامی تێکهەڵچوونی نێوان گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە شەهید و ژمارەیەکیش بریندار بوون. ئەو رووداوە جارێکی دیکە لاپەڕە رەشەکانی مێژووی شەڕی کوردکوژیی بۆ نەتەوەکەمان هەڵدایەوە و برینەکانی کولاندەوە. لە هەمان حال دا دەتوانین وەکوو خاڵی جێگای دڵخۆشی و هیوا لەم هەلومەرجە ناخۆشەدا، ئاماژە بە هەڵوێستی لێبڕاوانەی کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە بەرامبەر ئەو کردەوە دزێوە و هەروەها پێداگرتن بۆ دووپاتنەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوە تاڵ و ناخۆشانە لە ناو ماڵی کورد و لە سەر خاکی کوردستان بکەین. هاوخەمیی خەڵکی کوردستان لە گەڵ بنەماڵەی شەهید قادر کەریمی، جارێکی دیکە هیوای پێ داینەوە کە کورد دەمێکە بە تەمایە ماڵاوایی لە فەرهەنگ و کەلتوری چارەسەریی کێشەکان لە رێی بەکار هێنانی هێزی زۆر و چەک بکا. ئێمە ئەو تاک و لایەنانەی کە ئەم نامەیە ئیمزا دەکەین و لە خوارەوە ناومان نووسراوە، یەکدەنگ پێداگری دەکەین کە:
 کوشتنی رۆڵەی کورد بە دەستی کورد بۆ هەمیشە کۆتایی پێ بێت.*
 *جێگیربوون و چالاکی پێشمەرگەی رۆژ‌هەڵات لە سنوورەکانی رۆژهەڵات – باشوور مافی بێ ئەملاوئەولای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
*کێشەکانی نێوان حدکا و پارتی کرێکارانی کوردستان بە شێوازی ئاشتیانە و ڕێگای دیالۆگ چارەسەر بکرێن.
*پارتی کرێکارانی کوردستان داوای لێبوردن، بە تایبەت لە بنەماڵەی شەهید قادر کریمی بکات.
لە گەڵ ڕێز و سپاس
١-حەمەسەعید حەسەن – نووسەر – باشووری کوردستان
 ٢-قوباد جەلی زادە – شاعیر و دادوه‌ر – باشووری کوردستان
 ٣-جەببار جەماڵ غەریب – نووسەر – باشووری کوردستان
٤-ئەحمەد شێربەگی – چالاکی سیاسی – سوئیس
 ٥ڕێبوار سیوەیلی، مامۆستای زانکۆی، باشووری کوردستان
 ٦-عەلی عەونی – چالاکی سیاسی – باشووری کوردستان
 ٧-عەبدوڵڵا حیجاب – چالاكی سیاسی – نۆڕوێژ
 ٨-دوکتور خالید خەیاتی – مامۆستای زانکۆ – سوئێد
 ٩-دوکتور شەماڵ میرزا – لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی – ئیرلەند
۱۰-دوكتور ئالان فتوحی – چالاكی مه‌ده‌نی – سوئێد
١١-سەلام سەعدی – ڕۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
١٢-کاوە ئەمین – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
 ١٣-حیسام دەست پیش – مامۆستای زانکۆ – بلژیک
 ١٤-دوکتور مەسعوود رۆستەمی – مامۆستای زانکۆ – ئاڵمان
 ١٥-حەسەن ماوەڕانی – چالاکی سیاسی – ئاڵمان
١٦-مستەفا دادار – هونەرمەند – هولەند
 ١٧-دوکتور هەژار ڕەحیمی، مامۆستای زانکۆ، باشووری کوردستان
 ١٨-پەرویز ڕەحیم قادر – مامۆستای زانکۆ – باشووری کوردستان
 ١٩-فەرەیدوون ئەرشەدی – شاعیر – ئاڵمان
 ٢۰-دوكتور حه‌سه‌ن شه‌ته‌وی – چالاكی سیاسی – ئاڵمان
 ٢١-شەریف فەللاح – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
 ٢٢-بیژەن قارەمانی – چالاکی سیاسی – سوئێد
 ٢٣-مستەفا شێخە – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
٢٤-جەمشید بەهرامی – نووسەر و دەرهێنەری سینەما و شانۆ – ئاڵمان
 ٢٥-بێبەش پیرۆتی – چالاکی سیاسی – باشووری کوردستان
٢٦-حەسەن دانشفەڕ- شاعیر و نووسەر – باشووری کوردستان
 ٢٧-جەلیل ئازادیخواز – رۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی- ئەمریکا
 ٢٨-شەهلا دەبباغی – نووسەر و چالاکی بواری ژنان – سوئێد
 ٢٩–خالید محەممەدزادە – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
 ٣۰-دوکتور ڕەحیم سورخی – مامۆستای زانکۆ – باشووری کوردستان
 ٣١-دوکتور ڕۆژان ئاشتاب – چالاکی سیاسی – باشووری کوردستان
٣٢-مەجید حەققی – چالاکی سیاسی – فەنلاند
٣٣-دوكتور خوسره‌وی به‌هرامی – چالاكی سیاسی – ئوتریش
 ٣٤-شاهۆ حوسێنی – رۆژنامەنووس – ئاڵمان
 ٣٥-لوقمان رەشیدی – گرافیست – باشووری کوردستان
 ٣٦-مەریوان عومەر – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
 ٣٧-بەهرە حەمەرەش – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
٣٨-شێرکۆ هەژار- نووسەر – هولەند
٣٩-هەمزە ئاگوشی – رۆژنامە نووس – نۆڕوێژ
 ٤۰-شیلان بیبانی – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستا
٤١-رزگار رەزا چووچانی – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
٤٢-ئەییووب محەممەد – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
 ٤٣-کوردۆ شابان – نووسەر و رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
 ٤٤-فریاد شەفیع بابۆ بارزانی (نووسەر و وەرگێڕ و رۆژنامەنووس) – باشووری کوردستان
٤٥-عەلی فەتحی -نووسەر و وەرگێڕ – سوئێد
 ٤٦-کامیل نەججاری – ئه‌ندازیار – باشووری کوردستان
٤٧-ئیسماعیل شەریف – ڕۆژنامەنووس – ڕۆژئاوای کوردستان
٤٨-محه‌ممەد چاوشین – ڕۆژنامه‌نووس – باشووری کوردستان
٤٩-بیلال سەعید (رۆژنامەنووس و میدیاکار) – باشووری کوردستان
٥۰-شۆڕش ئاهی – هونەرمەند -باشووری کوردستان
٥١-مەنسوور ئیلیاسی – چالاکی سیاسی – باشووری کوردستان
 ٥٢-وریا ماملێ – چالاکی هونەری – نۆڕوێژ
 ٥٢-شەمزین جەهانی – چالاکی بواری ژنان – بلژیک
 ٥٤-شکۆفه قوبادی – چالاکی مافی مرۆڤ – سوئێد
٥٥-مینا لبادی – چالاکی مافی ژن و منداڵ – سوئێد
 ٥٦-ئارام مودەڕڕسی – چالاکی سیاسی – باشووری کوردستان
٥٧-دڵشاد جه‌مشیدی – چالاکی سیاسی – فەنلاند
 ٥٨-رەسووڵ سوڵتانی – وەرگێڕ – باشووری کوردستان
٥٩-ژیوار رەسووڵی – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
 ٦۰-ترووسکە سادقی – رۆژنامەنووس – باشووری کوردستان
٦١-كوێستان فتوحی – چالاكی سیاسی – باشووری کوردستان
 ٦٢-ئه‌سمه‌ر مێعماری – چالاكی ماڤی ژنان – سوئێد
٦٣-سیامه‌ند شێخ ئاغایی – نووسه‌ر – سوئێد
٦٤-دیاكۆ شێخ ئاغایی – چالاكی سیاسی – سوئێد
٦٥-جەماڵ نەججاڕی – ڕۆژنامەنووس – فەڕانسە
٦٦-دڵنیا ڕه‌حیمزاده‌ – چالاكی سیاسی – سوئێد
٦٧-شه‌هلا یارحوسێنی – چالاكی ژنان – نۆڕوێژ
 ٦٨-بەهار حوسێنى -نووسەر – باشووری کوردستان
 ٦٩-ساڵح شه‌ڕه‌فی – چالاكی سیاسی – سوئێد
 ٧۰-دیلان سه‌عیدی – چالاكی سیاسی – سوئێد
٧١-بابەشێخ ناسری – چالاكی سیاسی – ئاڵمان
٧٢-هەڵمەت مەعرووفی – چالاکی سیاسی مەدەنی – تورکیا
٧٣-مریەم مەسعوودی – ئاڵمان
٧٤-پڕشنگ محەممەدی – میدیاکار – فەنلاند
 ٧٥-مەستوورە سوڵتانی – سوئێد
 ٧٦-میدیا بایزیدپوور – چالاکی سیاسی – باشووری کوردستان
 ٧٧-شاهۆ ئەسەدی – دانمارک
 ٧٨-سەحەر دیناروەند- چالاكی مافی ژنان – بریتانیا
٧٩-مەنووچێهر پۆڕدڵ – نووسەر و وەرگێڕ – تورکیا
٨۰-شێرکۆ ئاقائەحمەدیان – چالاکی خوێندکاری – تورکیا
 ٨١-مه‌جید یارحوسێنی – نۆڕوێژ
 ٨٢-گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی – نۆڕوێژ
٨٣-ڕۆسته‌م مورادی
 ٨٤-ئاسۆ پیرۆتی – چالاکی خوێندکاری – ئوتریش
٨٥-عەلی ئیسماعیل نەژاد – چالاکی سیاسی – باشووری کوردستان
 ٨٦-هیوا بەهرامی – چالاکی سیاسی – ئاڵمان
٨٧-چیا عەلیار – چالاکی سیاسی – سوئێد
 ٨٨-ئاگری باڵەکی – چالاکی سیاسی – نۆڕوێژ
٨٩-تاهیر قاسمی – ڕۆژنامەنووس – فەنلاند
٩۰-ناسر باباخانی – ڕۆژنامەنووس – تورکیا

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …