چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مەحموود ساڵەحی لە زیندان ئازاد كرا + وێنه

مەحمود ساڵەحی چالاكی كرێكاریی كوردی خەڵكی شاری سەقز پاش تێپەڕاندانی 32 رۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ئەمڕۆ لە كاتێكدا لە دۆخێكی جەستەیی زۆر خراپدایە بە شێوەی كاتیی و بە دانانی بارمتە ئازاد كرا.بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، شەوی رابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لەگەڵ بنەماڵەی “مەحمود ساڵەحی” پەیوەندییان گرتووە و پێیان راگەیاندوون كە دۆخی ناوبراو ناجێگیرە و ماوەی 4 رۆژە لە نەخۆشخانە دیالیزی بۆ كراوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ئیدارەی ئیتلاعات داوایان لە بنەماڵەی مەحمود ساڵەحی كردووە كە بە خێرایی سەنەدێك و چەكێكی كارمەندیی بۆ ئازادكردنیی كاتیی ناوبراو بە بارمتە رادەستی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییەی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بكەن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە سەروبەندی یەكی مانگی ئەیار بە دەیان چالاكی كرێكاریی كورد و ئێرانی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران و تا ئێستا ژمارەیەكیان لەوانە “مەحمود ساڵەحی” هێشتاكە ئازاد نەكراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.