سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

فەرماندەیەكی باڵای دیكەی سپای پاسدارانی ئێران لە عێراق كوژرا

“جاسم نووری” یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی سپای پاسداران لە شاری “رومادی” لە پارێزگای “ئەنبار” كوژرا.

بە پێی هەواڵەكان لەمبارەوە، جاسم نووری كە وەكوو یەكێك لە فەرماندەكانی شەڕی 8 ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ناوی لێ براوە، لە رومادی كوژراوە بەڵام كات و چۆنیەتی كوژرانی ناوبراو ئاشكرا نەكراوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە لە ماوەی رۆژانی رابربردوو راگەیاندنەكانی نزیك لە سپای پاسداران ئاشكرایان كرد، كە ئەفسەرێكی سپای پاسداران بە ناوی “عەلی ئەسغەر شێردڵ” و 2 برای پاكستانی بە ناوەكانی “ساجد حسێن” و “ئەخلاق حسێن” لە تیپی “زەینەبیون” لە شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی حەڵەب لە باكووری سوریە كوژران.

دەبێ بوترێ، لە ماوەی دەسپێكی شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە عێراق و سوریە، بە دەیان كەس لە چەكدارەكانی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران كە هەندێكیان خەڵكی پاكستان و ئەفغانستان بوون كوژراون كە هەندێكیان فەرماندەی پلە بەرز بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.