هه‌ینی 15 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / وتار / پاساو هێناوه‌ بۆ هیچ لایه‌نێك نییه‌ / جوامێر مارابی

پاساو هێناوه‌ بۆ هیچ لایه‌نێك نییه‌ / جوامێر مارابی

خۆكوژی له‌ هه‌ر شكڵ و له‌ ژێر هه‌ر ناو و پاساوێكدا مه‌حكومه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ كیسه‌تان له‌ سه‌ر حیسابی زه‌عیفی حافزه‌ی ئێمه‌ هه‌ڵدوریوه‌ له‌ هه‌ڵه‌دان:
1- ساڵی 2004 له‌و حزبه‌ كه‌ منی لێبووم، بڕیارێكیان ده‌ركرد كه‌ هه‌ر كه‌سێك دێت بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بێ 2 ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی بكات. ئه‌گه‌ر له‌وه‌ كه‌متری بكات، ده‌بێ جه‌ریمه‌ بكرێت و پاره‌ بدات. (مودافعانی ئه‌و بڕیاره‌شم زۆر باش له‌ بیره‌). بۆ به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیاره‌ كاری زۆر قۆڕ كرا، به‌ڵام من یه‌ك نمونه‌م قه‌ت له‌ بیر ناچیته‌وه‌. كوڕێك به‌ ناو (ج) خه‌ڵكی ناوچه‌ی ره‌وانسه‌ر هات بۆ پێشمه‌رگایه‌تی. دوای ماوه‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاتن به‌ شوێنیدا كه‌ بیبه‌نه‌وه‌. به‌رپرسی په‌یوه‌ندیداری ئه‌و كات (ع.د) گوتی چونكه‌ كه‌متر له‌ دو ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی كردوه‌، ده‌بێ جه‌ریمه‌ بكرێت. ئه‌و بنه‌ماڵه‌ كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و به‌دبه‌خته‌ پاره‌یان پێ نه‌بوو. كوره‌كه‌یان وه‌كوو بارمته‌ گرت هه‌تا ئه‌و كاته‌ باوكی (و) رۆیشته‌وه‌ ره‌وانسه‌ر و ئه‌و بڕه‌ پاره‌ كه‌ لێیان ده‌خواست له‌گه‌ڵ خۆی هێناو ئه‌وسا ئیجازه‌یان دا كه‌ كوڕه‌كه‌ی بباته‌وه‌!!! (جا خۆشیه‌كه‌ی له‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ كۆپی كردنێك له‌ حزبی دێمۆكرات بوو كه‌ ئیتر كاریان پێ نه‌ده‌كرد)
2- من له‌و حزبه‌دا بووم كه‌ سكرتێره‌كه‌ی ته‌واوی هه‌وڵی خۆی خسته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی باقی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی به‌ قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێت كه‌ ده‌بێ پرسی دو كۆمه‌ڵه‌ بوون ئێستا و له‌ باشووری كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌. تێزه‌كه‌شی ئه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌بێ بچینه‌ سه‌ر ئوردوگای سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران- كۆمه‌ڵه‌، و چه‌كیان بكه‌ین. ئه‌م تێزه‌ نابه‌شی برده‌ كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی!! ئه‌مه‌ ته‌نیا له‌ قابڵی دروشمدا نه‌مایه‌وه‌ و زۆر كاری ناشیرین و تازه‌ ته‌قه‌شی تێكه‌وت. ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌بایه‌، كاره‌سات ده‌خولقا.
3- له‌ جیابونه‌وه‌كانی ناو حزبی دێمۆكراتدا ئه‌وپه‌رێ كرده‌وه‌ی نامه‌سئولانه‌مان له‌ ئێوه‌ دیت. ته‌قه‌كردن له‌ یه‌كتر و شه‌ڕه‌ چه‌قۆ و داگیركاری و ….
4- ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌وه‌ پێش خانم له‌یلا سیمایی له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوكی خۆی ره‌خنه‌یه‌كی له‌ “حدك” گرت كه‌ بۆچی بێ به‌رنامه‌ پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی ناوه‌وه‌ی وڵات ئه‌كه‌ن؟؟ (ئه‌و كاته‌ كه‌ به‌ڕێز هه‌ژار قاسمی شه‌هید بوو) له‌و باره‌یه‌وه‌ رای خۆی باس كردبوو. هه‌ر ئه‌و دێمۆكراسیخوازانه‌!!! چی نه‌ما به‌م خانمه‌ی نه‌كه‌ن. هه‌ر له‌ جنێوی شه‌خسی و باسی مه‌سایلی شه‌خسی و ئه‌وه‌ی نه‌شیاو بوو به‌و خانمه‌یان وت!!
5- ئیتر كه‌سیشمان شه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و دێمۆكرات و به‌رخورد به‌ مامۆستا هێمن و ئه‌وانه‌شمان له‌ بیره‌.
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ماڵی له‌ شوشه‌یه‌ با به‌رد له‌ ماڵی خه‌ڵك نه‌گرێت. كۆمه‌ڵگای كوردستان گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ له‌ وشیاری كه‌ زۆر به‌ باشی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌ناسێت. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌كه‌ین خه‌ڵك ئه‌و دیوه‌كه‌شی ده‌خوێنێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌شه‌ ده‌بێ هه‌موو حزبه‌كان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵگای كوردستان فره‌ره‌نگ و فره‌ده‌نگ و فره‌چه‌شنه‌. هه‌ر جه‌ریان و لایه‌نێك به‌ پێی وه‌زنی خۆی جێگای ده‌بێته‌وه‌. هه‌ر لایه‌نیش به‌ پێی خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و كارنامه‌كه‌ی ده‌توانێ سرنجی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگیان بۆ لای خۆی راكێشێت. هیچ كه‌س به‌ ناوی هیچ لایه‌نێكتان سه‌نه‌د نه‌كراوه‌. هیچ كه‌سیش عاشقی چاوی ره‌شی ئێوه‌ نییه‌. دیاره‌ مه‌به‌ستم فاڵانژ و جنێوفرۆشه‌كان نییه‌. من ئه‌و كه‌سانه‌م پێ به‌سیجییه‌. ئێمه‌ به‌سیجی بێ تورموزی سه‌ربه‌ رژیممان هه‌یه‌ و به‌سیجی شه‌ڕه‌لاتانی سه‌ربه‌ حزبه‌كانیشمان هه‌یه‌.

بابەتی هاوپۆل

کبوترهای صلح ! / رشاد – مصطفی سلطانی

پیام کبوتران صلح :  بعد از مرگمان بدنبال قبر ما نگردید ، آرامگاە ما در …