یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / دوایین ئاماری گیانبەختكردووانی پێشمەرگە و شەڕڤان لە شەڕی داعش بڵاوكرایەوە

دوایین ئاماری گیانبەختكردووانی پێشمەرگە و شەڕڤان لە شەڕی داعش بڵاوكرایەوە

راوێژكارێكی وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی شەهیدەكانی پێشمەرگەو شەڕڤانان بەرامبەر داعش لە باشوری و رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا دەكات كە ٢٨٢٢ شەهیدە.
“مەنسور كەریم” راوێژكاری وەزارەتی شەهیدان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەنوسینێكدا ژمارەی بە شەهیدانی پێشمەرگەو شەڕڤانان كردبوو و حیزبەكانیشیان دیاریدەكات كۆی گشتیشیان ٢٨٢٢ شەهیدە.

ئەو راوێژكارە بابەتەكەی بەناونیشانی “وێژدانتان بكەن بە حەكەم” دەڵێت:دوای گەڕان و بەدواداچونێكی زۆر تەواوی ژمارەی شەهیدانی كوردستانمان وەرگرت لە ماوەی شەڕی داعش بەو جۆرەی لای خوارەوەیە وە دڵنیتان دەكەینەوە لە راستی ئەم ژمارەیە:شەهیدانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 1681 شەهید 80 شەهیدیان بە تەقینەوە و 1601 شەهیدیان شەهیدی سەنگەر، لەو شەهیدانە 711 شەهیدیان ئەفسەر و فەرماندەن.

سەبارەت بە شەهیدەكانی یەپەگەو یەپەژەو پەكەكە، مەنسور كەریم دەڵێت: شەهیدانی یەپەگە و پەكەكە 900 شەهیدی بە شەهیدەكانی ڕۆژئاوای كوردستانیشەوە.

ئەو راوێژكارە ئاماری شەهیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا دەكات كە 211 شەهید 195 شەهیدیان بە تەقینەوە و ئیعدام كراون لەلایەن داعش و 16 شەهیدیدیشیان شەهید سەنگەرن، لەو شەهیدانە 5 یان ئەفسەرن.

ئەو دەڵێت: حیزبی سۆسیالست 12 شەهید، بزوتنەوەی گۆڕان 6 شەهید بە تەقینەوە،  1 شەهیدیان ئەفسەرە.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …