هه‌ینی 23 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / جیهان / مەترسیدارترین سەركردەی داعش كوژرا

مەترسیدارترین سەركردەی داعش كوژرا

بە هۆی شەڕوپێكدادانی بەهێز لە نێوان چەكدارانی داعش و میلیشیا شیعەكان لە سنوری شارۆچكەی سامەرا لە باشوری پارێزگای تكریت، “ئەبو تەلحەی ئەنساری” مەترسیدارترین سەركردەی داعش كوژرا.

سەرچاوەیەك لە ژووری كارە سەربازییە هاوبەشەكان لە سامەڕا ئەمڕۆ دووشەممە 4ی مانگی جۆزەردان ی ڕاگەیاند: “هێزەكانی سەرایای ئاشتی كە موقتەدا سەدر، سەرپەرشتییان دەكات لە نێوان شارەدێی ئیسحاقی وشارۆچكەی سامەرا لە باشوری پارێزگای تكریت یەكێك لە سەركردە مەترسیدارەكانی داعش لەو سنوورە بە ناوی ئەبوتەلحەی ئەنسارییان كوشت.

وتیشی: “دوای ئەو شەڕ و پێكدادانە كە تێیدا ئەو سەركردەیەی داعش كوژرا، ژمارەیەكی بەرچاوی دیكەی سەركردەی داعش ناوچەكەیان بە جێهێشت بەرە و شوێنێكی نادیار هەڵهاتن وشوێنی ڕووداوەكەش لە ئێستادا لە ژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەكاندایە”.

بابەتی هاوپۆل

سێ زیندانی سیاسی لە شنۆ و نەغەدە ئازاد کران

عەلی ئیسماعیلی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی ٨ مانگ لە ماوەی یەک ساڵەی حوکمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.