پێنج شه‌ممه‌ 11 نیسان 2024

عەلى کەریمى: نەدەبوو پەکەکە لە کاتى ئەم هەڵبژاردنەدا پەلامارى دیموکرات بدات

چاودێرێکى سیاسى پێى وایە، شەڕ بەهیچ شێوەیەک خزمەت بە پەکەکە و دیموکرات ناکات، ئێران و دوژمنانى کورد سودى لێ دەبینن.

عەلى کەریمى، چاودێرى سیاسى لە گەشتى هەواڵەکانى NRT بەشداریکرد و ڕایگەیاند: پێوویستە پارتى کرێکاران کوردستان و حزبى دیموکراتى کوردستان خۆیان ڕاستەوخۆ دابنیشن و گفتوگۆ بکەن، بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان، نەک دەوڵەتانى دەرەکى بێنە ناوەوە.

هەروەها وتیشى، ئەم شەڕە لەبەرژەوەندى ئێرانى و دووژمنانى کورددایە، بەهیچ شێوەیەک خزمەت نە بە پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و نە بە حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران دەکات.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، “نەدەبوو پەکەکە لە کاتى ئەم هەڵبژاردنەدا پەلامارى دیموکرات بدات، چونکە سەرکەوتنى کورد لە باکوور بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش گرنگە”.

عەلى کەریمى، داواى لە میدیاکانیش کرد کە بەوریاییەوە مامەڵە بکەن و وتیشی: “تکا دەکەم ئەم ئاگرە خۆش مەکەن، داواشى لە هەموو لایەنە سیاسیەکانى باشوورى کوردستان و کەسایەتیەکان کرد بێنە سەرخەت و ڕێگە نەدەن جارێکى تر شەڕى ناوخۆ دەست پێبکاتەوە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.