شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

له پارلمانی تونس یه‌کسانیی ژن‌و پیاو په‌سه‌ندکرا

دوێنێ دووشه‌مه پارلمانی تونس به ده‌نگی 159که‌س له کۆی 169 ده‌نگ بڕیاری یه‌کسانی یاسایی ژن‌و پیاوی په‌سه‌ندکرد. هه‌واڵنێری فه‌رانسه رایگه‌یاندووه ئه‌م یاسایه دوای رێکه‌وتنی نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌کان‌و هێزه لائیکه‌کاندا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.

ئه‌م یاسایه به ناوی یاسای ‘مافی ته‌واوکه‌ری یه‌کتر’ په‌سه‌ند کراوه‌و ئه‌گه‌رچی به روونی ئاماژه به یه‌کسانی ته‌واوی ژن‌و پیاو ناکات‌و له لایه‌ن رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ‌و لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ره‌خنه‌ی لێگیراوه، به‌ڵام به رای زۆرێک له چاودێران هه‌نگاوێکی بوێرانه‌یه که به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازییه یاساییه‌کانی نێوان‌ ژن‌و پیاو له‌و وڵاته له‌لایه‌ن پارلمانی تونسه‌وه هه‌ڵگیراوه .

به رای چالاکانی مافه‌کانی ژنان‌و به تایبه‌ت گروپی فێمێن که له تونس به‌هێزن، یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه که به روونی باسی له یه‌کسانیی جێنده‌ری نه‌کردووه.

شایانی باسه تونس له ناو وڵاتانی کۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بیدا له ڕووی پاراستنی مافی ژنه‌وه له زۆربه‌یان پێشه‌نگتره‌و یاساکانی هه‌موارکردنی مافی ژن له‌و وڵاته پێشینه‌ی زیاتر له 50ساڵی هه‌یه.

له ئێسته‌دا پارلمانی تونس خه‌ریکی پیاچوونه‌وه‌یه به یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و وڵاته‌و بڕیار وایه لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه تا که‌متر له حه‌فته‌یه‌کی تر کۆتایی پێبێت. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له تونس که ئێسته کاروباری ئیداریی ئه‌و وڵاته راده‌په‌ڕێنێت پێبه‌ند بووه به‌وه‌ی له کۆتایی پرۆسه‌ی گواستنه‌و‌‌ه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، حکومه‌ت بگوازێته‌وه بۆ کابینه‌ی هه‌ڵبژێردراو.

له تونس کێشمه‌کێشی جدی له نێوان ئیسلامگه‌راکان‌و چالاکانی لائیک له ئارادایه‌و به گوێره‌ی پێشبینییه‌کان سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای ئه‌و وڵاته ده‌بێ تا 9ژانویه ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.