یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / داعش دوورگەی ئەلبوفەهد و حسێبەی كۆنترۆڵ كرد

داعش دوورگەی ئەلبوفەهد و حسێبەی كۆنترۆڵ كرد

“عەزال فەهداوی” ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند: دوای شەڕێكی سەخت لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق، چەكدارانی داعش ناوچەی دوورگەی ئەلبوفەهد و شارەدێی حسێبەیان لە رۆژهەڵاتی شاری رومادی ناوەندی پارێزگاكە كۆنترۆڵ كرد.

عەزال فەهداوی زۆرتر دەڵێ:”دوای شەڕێكی سەخت لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق چەكدارانی داعش ناوچەی دوورگەی ئالبوفەهد و شارەدێی حسێبەیان كۆنترۆڵ كرد كە دەكەونە دووری ١٢كم لە رۆژهەڵاتی شاری رومادییەوە، بۆیە دۆخی ئێستای هەموو ناوچەكانی ئەنبار مەترسیدارە و داعش بەرەو ناوچەكانی خالدییە پادگانی حەبانییە وحەدیسە پێشڕەوی دەكات”.

ئەم پێشهاتانە لەكاتێكدایە چەكدارانی داعش سەرەتای هەفتەی رابردوو شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنباریان كۆنترۆڵ كرد،  ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر هەڕەشە لە پادگانی حەبانییە دەكەن كە بە ناوەندی سەرەكی بەرگریكردن لە بەغدا دەناسرێت.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …