سێ شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2022

هۆلەند گەڵاڵەی قەدەغەكردنی كەڵك وەرگرتن لە رووبەندی پەسەند كرد

دەوڵەتی هۆلەند گەڵاڵەی قەدەغەكردنی كەڵك وەرگرتن لە بورقع و رووبەندی ئیسلامی لە شوێنە گشتییەكان و بەتایبەت لە قوتابخانەكان، نەخۆشخانەكان و كەلوپەلی هاتوچۆ كردن، پەسەند كرد.

بە پێی وتەی كاربەدەستانی دەوڵەتی هۆلەند، ئەم قەدەغە كردنە كەڵك وەرگرتن لە رووبەند لە نێو شەقامەكان لەخۆ ناگرێت.

دەوڵەتی هولەند بۆ ئەو كەسانەی كە ئەم یاسایە پێشێل بكەن جەریمەی 450 دۆلاریی دیاریی كردووە.

بە پێی راپۆرتەكان، نزیكەی چەند سەد ژن لە هۆلەند كەڵك لە رووبەند وەردەگرن، بەڵام زۆربەی ئەو كەسانە هەمیشە كەڵكی لێ وەرناگرن.

بڕیارە رەشنووسی ئەم یاسا نوێیە بۆ لێكدانەوەی زۆرتر بخرێتە بەردەم لیژنەی راوێژكاری یاسایی.

ئەم لیژنە راوێژكارییە پێشتر لە ساڵی 2012 نەیاری هەوڵەكانی دەوڵەتی هۆلەند بۆ قەدەغەكردنی كەڵك وەرگرتن لە رووبەند بوو و هەوڵێكی لەوچەشنەی بە پێشێل كردنی ئازادیی مەزهەب لە یاسای بنەڕەتیی وڵاتدا دەزانی.

دەوڵەتی هولەند پاش پەسەند كردنی گەڵاڵەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەكردنی رووبەند، بە دەركردنی بەیاننامەیەك رایگەیاند: كەڵك وەرگرتن لە جل و بەرگ بۆ داپۆشینی دەم و چاو لە داهاتوودا و لە دامەزراوەكانی پەروەردە و بێهداشت، بینا دەوڵەتیەكان و كەلوپەلەكانی هاتوچۆی گشتیی، جێگای پەسەند نیە و قبوڵی ناكەین.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.