دوو شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2019
ماڵەوە / جیهان / داعش دوا دەروازەی سنووری نێوان عێراق و سوریەی كونتڕۆڵ كرد

داعش دوا دەروازەی سنووری نێوان عێراق و سوریەی كونتڕۆڵ كرد

سەرچاوەیەكی بەرپرس، لە دەروازی “وەلید”ی سەر سنووری عێراق وسوریە ئاشكرای كرد، پاش ئەوەی لەو دەروازەیە كشانەوە و هەڵهاتن هێزەكانی حكومەتی سوریە گڕیان لە باڵاخانە و بیناكانی خزمەتگوزاریی لە دەروازەی سنووری “تنفی” سوریە وەرداوە كە دەكەوێتە بەرامبەر دەروازەی وەلیدی، سنووری عێراق.

سەرچاوەكە روونی كردەوە، هێزەكانی حكومەت و فەرمانبەرانی دەروازەی سنووری تنفی سوریە كە دەكەوێتە بەرامبەر دەروازەی سنووری وەلیدی عێراق كشانەوە و پاشان گڕیان لە باڵەخانە و بیناكانی خزمەتگوزاری دەرەوازە سنوورییەكە بەردا.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، دوای كشانەوەی هێزەكانی حكومەتی سوریە و فەرمانبەران، چەكدارانی داعش دەروازەی سنووری تنفیان كۆنترۆڵ كردووە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، لە ئێستادا دەروازەی سنووری وەلیدی عێراق كەوتووەتە ژێر مەترسی و هەڕەشەیەكی گەورەوە، لەبەر ئەوەی ئێستا چەكدارانی داعش ناوچەكانی سنووری نێوان سوریە و عێراقیان گەمارۆ داوە، بەتایبەتیش كە ئێستا شاری “رتبە” كە بە 310 كیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژئاوا رومادییەوە، لە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعشە كە ئەو شارەش تەنیا 40 كیلۆمەتر لە دەروازەی سنووری وەلیدەوە دوورە.

سەرچاوەكە داواشی لە حكوومەتی عێراق كرد، كە هێزی پشتیوانی و سەربازیی بەپەلە رەوانەی دەروازەی سنووری وەلید بكات، بەر لەوەی بكەوێتە ژێردەستی چەكدارانی داعشەوە، لە كاتێكدا ئێستا ئەو دەروازە سنوورییە، هیچ هێزێكی ئەمنیەتیەكانی عێراقی لێ نییە.

بابەتی هاوپۆل

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی دەربڕینی خۆیندكارانی زانكۆی رازی كرماشان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی به‌فرانبار، خۆیندكارانی زانكۆی رازی كرماشان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی له‌ خواره‌وه‌ی‌ خواردەمەنیەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.