پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

شارێكی دیكەی سوریە لە لایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا

ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دەستی بە سەر شاری تەدمر (پالمیرا) لە نێوەڕاستی سوریەدا گرت و هێزەكانی سەر بە بەشار ئەسەدی لەو شارە دەركرد.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوێنێ چوارشەممە 30 مانگی گوڵان داعش دوای شەڕێكی سەخت، دەستی بە سەر شاری تەدمری سوریەدا گرت. لەمبارەیەوە “ڕامی عەبدولڕەحمان”، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بەیاننامەیەكی بەپەلەی بڵاو كردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: “داعش بە تەواوەتی، شاری تەدمری لە ناوەڕاستی سوریەدا داگیر كردووە و هێزەكانی سەر بە “بەشار ئەسەد” لە هەموو ناوچەكاندا بە تەواوی كشاونەتەوە. بە وتەی ناوبراو، تا ئێستە تەنیا زیندانی تەدمر لە ڕۆژهەڵاتی شارەكە و بارەگای هەواڵگریی سەربازی لە ڕۆژئاوای ئەوشارە كە ژمارەیەكی زۆر سەربازیان تێدایە، لە لایەن داعشەوە داگیر نەكراون.

شاری تەدمر، یەكێكە لە گرنگترین شارە مێژوویییەكانی جیهانە كە پێشتر پایتەختی شانشینی تەدمر بووە و ئێستە شارێكی گەشتیارییە كە دەكەوێتە پارێزگای حەمس لە نێوەڕاستی سوریە. ئەو شارە 215 كیلۆمتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری دەمشقی پایتەختی سوریەوە دوورە و 150 كیلۆمەتریش لە باشووری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و 160 كیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری حەمس هەڵكەوتووە. شارەكە ئێستە لە سوریەدا بە “بووكی بیابان” ناودەبرێت، بە هۆی ئەو دیمەنە جوانانەی كە شوێنەوارەكانی دەیبەخشن، بەڵام نازانرێت دوای داگیركردنی لە لایەن داعشەوە، چیتر وەك بووكی بیابان دەمێنێتەوە، یان نا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.