چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

کۆنترۆڵی شاری فه‌لوجه له ده‌ستی عێراق ده‌رچوو

دوێنێ شه‌مه هه‌واڵنێرییه‌کان بڵاویان کرده‌وه کۆنترۆڵی شاری فه‌لوجه له باکووری به‌غدا له ده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌رچووه. ده‌رچوونی کۆنترۆڵی فه‌لوجه له ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌کانی به‌غدا دوای کۆکردنه‌وه‌ی چادری ناڕازییانی سونی دێت که دژ به حکومه‌تی نوری مالکی له‌و شاره هه‌ڵیاندابوو. به گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌کان داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی له عێراق‌و شام) سه‌ر به تۆڕی ئه‌لقاعیده ئه‌م هه‌له‌ی قۆستووه‌ته‌وه‌و دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به هاوکاری عه‌شیره ناڕازییه‌کان توانیویه‌ی کۆنترۆڵی فه‌لوجه له ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌کانی عێراق ده‌ربێنێت‌و ئه‌و شاره کۆنترۆڵ بکات.

له لایه‌کی تره‌وه هه‌واڵنێری فه‌رانسه بڵاوی کرده‌وه داعش توانیویه‌تی رۆژی پێنجشه‌مه شاری رومادی له 100کیلۆمێتریی رۆژاوای به‌غدا کۆنترۆڵ بکات‌و له ئاکامی پێکدادان نێوان تونڕه‌وه سونییه‌کان زیاتر له 120 که‌سی مه‌ده‌نی‌و چه‌کداری توندڕه‌و کوژراون.

هاوکات هه‌واڵنێریی سومه‌ریه نیوز رایگه‌یاند له ئاکامی توندوتیژییه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار 9هه‌زار خێزان له فه‌لوجه هه‌ڵاتوون‌و به‌و شێوه‌یه ژماره‌‌ی بنه‌ماڵه هه‌ڵاتووه‌کانی له‌و پارێزگایه گه‌یشتووه‌ته 31هه‌زار خێزان.

ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق‌و شام (داعش) ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکه له لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه به مه‌به‌ستی دژایه‌تی کردنی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریه پێکهاتووه‌و به شێوه‌یه‌کی گشتی مه‌به‌ستی زاڵکردنی حکومه‌تێکی ئیسلامییه له سنووری عێراق‌و سوریه‌دا. له ماوه‌ی رابردوودا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جار داعش بڕیاره‌کانی سه‌ره‌وه‌ی خۆی شکاند هه‌واڵی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌ بڵاو بووه‌وه به‌ڵام تا ئێستاش له وڵاتانی سوریه‌و عێراق، ئه‌لقاعیده هیچ جێگره‌وه‌یه‌کی بۆ ئه‌و رێکخراوه پێک نه‌هێناوه.

له لایه‌کی تره‌‌وه  به‌رپرسێکی ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه به ئه‌عه‌ره‌بییه‌ی وتووه‌ داعش له‌لایه‌ن ئێران‌و سوریه‌و عێراقه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت. عه‌مار ئه‌لواوی ده‌بیری هێزه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه‌ له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه ‘ئامانجی سه‌ره‌کیی داعش کوشتنی چالاکانی یا ڕفاندنیانه’.

به گوێر‌ه‌ی سه‌رچاوه شاره‌زاکان له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ریه‌که له ئێران‌و سوریه به پشتگریی داعش ده‌یانه‌وێت زوومی راگه‌یاندنه‌کان له سوریه بگوازنه‌وه بۆ عێراق‌و ئامانجه سیاسییه‌کانیان له سوریه بهێننه دی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.