داری ئاشتی لە یۆنسكۆ لە باكوو پەردەی لەسەر لادرا + وێنە

لە رێوڕەسمێكدا لە باكو پایتەختی وڵاتی ئازەربایجان، لە چوارچێوەی وتووێژی شارستانیەتەكان “داری ئاشتی” پەردەی لەسەر لادرا.

بە پێی راپۆرتی گوناۆ تی ڤی، لە رێوڕەسمێكدا دوێنێ یەكشەممە 27ی مانگی گوڵان بە ئامادەبوونی “ئیرێنا بوكووا” سكرتێری یۆنسكۆ، “عەبدولعەزیز ئەلناسر” نوێنەری تایبەتی سكرتێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، “هێودا سێر” بەرهەمهێنەری سەمبولی ئاشتی رێكخراوی یۆنیسیكۆ و “مێهرەبان عەلی ئێوا” ژنی یەكەمی ئازەربایجان داری ئاشكی لە شاری باكو پەردەی لەسەر لادرا.

داری ئاشتی یونسكۆ كە لە زێو دروست كراوە، لە نزیك مەیدانی پەرچەم و لە بلواری جەدیدی لە شاری باكۆ دانراوە.

ئەم سەمبولی ئاشتیە كە لە سروشت ئیلهامی وەرگرتووە دەرخەری دەستگەلێكی پڕ لە عەشق و ئۆمێدە كە بەرەو ئاسمان باز بووە و سەمبولی قبوڵ كردنی ئاشتی دەردەخات.

داری ئاشتی هەروەها لە شوێنە گشتیەكان مرۆڤەكان بۆ بیركردنەوە سەبارەت بە ئاشتی هان دەدات و وەكوو سەمبولی تێگەیشتن لە نێوان نەتەوە جیاوازەكان قبوڵ كراوە و بانگەشەی ئاشتی لە جیهاندا دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.