سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

سالانە نیو میلیۆن كەس لە ئێران رەوانەی زیندان دەكرێن

بە پێی وتەی جێگری ناوەندی كاروباری كۆمەڵایەتی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ساڵانە 500 هەزار كەس دەكەونە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی.

ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی وێڕای راگەیاندی ئەو زانیاریانە بە هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنای راگەیاندووە: زەرفیەتی زیندانەكانی ئێران بە پێی دوایین ئامارەكان 140 هەزار كەسە و وێڕای زۆربوونی زیندانیەكان لە ئێران كە بووەتە هۆی پێشێل كردنی ماف و ئازادییە سەرەتاییەكان زیندان، لە ماوەی ساڵانی رابردوو هەوڵی جیددی بۆ دەستڕاگەیشتنی زیندانیان سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەكان نەهاتووەتە ئاراوە.

جەهانگیر لە درێژەدا دەڵێ: ئەمڕۆكە زۆر بوونی رێژەی بێكاریی و كەمبوونی پێداویستیەكانی بوار تایبەت بووەتە هۆی ئەوەیكە دیاردەگەلێكی وەكوو دزیی كردن لە پارێزگا بێ بەشەكان، لە باقی تاوانەكانی دیكە زۆرتر بێت. ئەگەر ئەمڕۆ لەم پارێزگایە دزیی كردن وەكوو یەكەم تاوان ناوی لێدەبرێ، دەرخەری ئەوەیە كە كەم و كۆڕی و پشتگوێ خران لە پارێزگای كەهگیلویە و بویرئەحمەد بوونی هەیە، بۆیە بۆ دابینكردنی ئەمنیەت لە پارێزگاكە دەبێ بەشی خۆی پێ بدرێت تا بگاتە ئەو پێگەیەی كە شایانیەتی.

ناوبراو هەروەها دەڵێ: ساڵانە نیو میلیۆن كەس دەڕۆنە زیندانەكانی ئێران كە ئەم ئامارە زۆر لە سەرەوەیە و زیاتر لە 50%ی ئەم كەسانە لانیكەم كەمتر لە یەك مانگ لە زیندان دەمێننەوە، كە دەرخەری ئەو راستیەیە كە پێویستمان بە زیندانە.

سەرۆكی رێكخراوی زیندانەكان و هەوڵە دابینكارانە و راهێنانەكان وتی: ئەگەرچی زیندان پێویستە بەڵام زیندان شوێنی ئینسانە ئاژاوەگێڕ و نائەمنی هێنەرەكانی ئەمنیەت و نامووسی كۆمەڵگایە. نابێ زیندان ببێتە شوێنی كەسە قەرزدار و نەخۆشەكان، بە چەشنێكە ئەمڕۆ 7 هەزار كەسی قەرزداری دیە، مارەیی و نەفەقە لە زیندانەكانی ئێراندا بەند كراون كە لە هەوڵی ئازادكردنی ئەو كەسانەین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.