ماڵەوە / کوردستان / پارلمانتارانی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی کورد له تورکیه ئازادکران

پارلمانتارانی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی کورد له تورکیه ئازادکران

ئه‌مڕۆ شه‌مه دادگای باڵای تورکیه 5 پارله‌مانتاری کوردی باکووری ئازاد کرد که چه‌ند ساڵ پێش به ئه‌گه‌ری پێوه‌ندی گرتن به پارتی کرێکاران کوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون.

5 پارله‌مانتاره‌که له دوو کاتی جیاوازدا ئازادکران، 2که‌سیان دوێشه‌و ئازادکران‌و 3ی تریان ئه‌مڕۆ بڕیاری ئازادکردنیان درا. هه‌ر 5که‌سه‌که له ساڵی 2010وه ده‌ستبه‌سه‌رکرابوون.

ئه‌و 5 ئه‌ندام پارلمانه که ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون ئه‌ندامی پارتی ئاشتی‌و دێمۆکراسی (BDP) بوون‌و به بۆچوونی دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیه ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیان زۆر درێژی کێشا.

پارلمانتارانی ئازادبووی دوێشه‌وو ئه‌مڕۆی باکوور برێتین له گولسه‌ر یێڵدرم(په‌رله‌مانتاری ماردین)، ئیبراهیم ئایهان(په‌رله‌مانتاری ئورفا)، که‌مال ئاکتاش (په‌رله‌مانتاری وان)، سه‌لما ئیرماک(په‌رله‌مانتاری شڕناخ)و فه‌یسه‌ڵ ساری یڵدز(په‌رله‌مانتاری شڕناخ).

شایانی باسه ئه‌م گروپه له گیراوانی سیاسیی کورد دوایین پارلمانتارانی کوردی باکوور بوون که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی تورکییه‌وه به شێوه‌ی کاتی ڕاگیرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بەند کراوی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز چارە نووسی نادیارە

سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.