یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / داعش بە شێوەی قاچاخی هێزکانی رەوانەی ئوروپا دەكات

داعش بە شێوەی قاچاخی هێزکانی رەوانەی ئوروپا دەكات

بە وتەی لێپرسراوێكی لیبی رێكخراوی توندڕەوی داعش لەڕێگەی چەند گرووپَكی قاچاخچییەوە دەستی كردووە بە ناردنی چەكدارەكانی بۆ وڵاتانی ئوروپایی.

“عەبدولباست ئەلهاروون” كە یەكێك لە راوێژكارانی حكوومەتی لیبییە بە “بی بی یی” راگەیاندووە: “ماوەیەكە رێكخراوی توندڕەوی داعش دەستی كردووە بە گواستنەوەی هێزەكانی لەڕێگەی قاچاخەوە لە دەریای ناوەڕاستەوە بە بەلەم (قایەق) و لەگەڵ پەنابەرانی دیكە رەوانەی وڵاتانی ئوروپاییان دەكات.”

ئەو بەرپرسەی خەڵكی لیبی بە پشتبەستن بە وتەی خاوەن بەلەمەكان دەڵێ: “داعش لە هەندێ‌ ناوچەی باكووری ئافریقاوە كەلە كۆنترۆڵی چەكدارەكان دایە ئەو كارانە ئەنجام دەدات و ئەمەش هەندێ‌ لە وڵاتانی ئۆرووپایی نیگەران كردووە.”

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە داعش بە مەرجێك ئیزنی كار بەو قاچاخچیانە دەدات كە نیوەی داهاتەكەیان بەوان بدەن.

باسی لەوەش كردووە رێكخراوی توندڕەوی داعش ئەو بەلەمانە بۆ گواستنەوەی چەكدارەكانی بۆ ئۆروپا بەكار دێنێ‌ كە پەنابەرانە دەگوازنەوە، چونكە پۆلیس نازانێت لەناو ئەو پەنابەرانەدا كێ‌ داعشە و كێ‌ بەڕاستی پەنابەرە.”

بەپێی ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا 60 هەزار كەس هەوڵیان داوە خۆیان بگەیەننە ئۆروپا.

بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەرەتای ساڵی 2015ەوە هەتا ئێستە زیاتر لە 1800 پەنابەر كە بەتەمابوون خۆیان بگەیەننە ئۆروپا، لەناو بەلەمی ناستاندارددا گیانیان لەدەست داوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە بە بەراوردی ساڵی پێشوو دەردەكەوێ‌ كە رێژەی قوربانییەكان 20% زیادی كردووە.

لە مانگی ئاوریلدا و پاش نوقم بوونی بەلەمێكی پەنابەران كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 800 پەنابەر، یەكێتیی ئۆروپا دانیشتنێكی نائاسایی و زەرووریی بۆ بەدواداچوونی بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە پێكهێنا و تێیدا بڕیارن دا كە بوودجەی ئەو یەكێتییە بۆ رزگاركردنی گیانی پەنابەران سێ‌ بەرانبەر زیاد بكەن.

لەلایەكی دیكەشەوە ئاژانسی پەنابەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەسەر ئەنجامدانی هەوڵی جیدی بۆ چارەسەریی قەیرانی پەنابەری لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست جەختی كردەوە.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …