شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / جیهان / هاواری توندوتیژیی دژ به ژن گه‌یشته فه‌یسبوک

هاواری توندوتیژیی دژ به ژن گه‌یشته فه‌یسبوک

ژنێکی ئامریکایی خه‌ڵکی ناوچه‌ی کێنتاکی دوای ئه‌وه‌ی روبه‌روی توندوتیژیی جه‌سته‌یی بووه‌وه له ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆیه‌وه له فه‌سیبوک داوای هاوکاریی له پۆلیس کرد.

سوزان ستێیسی ناوی ئه‌و ژنه‌یه که دوای لێدانی له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌، دوێنێ هه‌ینی وێنه‌ی ده‌موچاوی خوێناوڵی خۆی له سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌سیبوک بڵاو کرده‌وه‌و داوای یارمه‌تیی کرد، دابه‌دوای ئه‌وه وێنه‌که‌ی له چه‌ند هه‌واڵنێریشدا بڵاو بووه‌وه.

هاوسه‌ری سوزاه دوای ئه‌وه‌ی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر نواندبوو، ته‌له‌فونه‌که‌شی لێ شاردبووه‌وه به جۆرێک که سوزان نه‌یده‌توانی پێوه‌ندی به ژماره‌ی فریاکه‌وتنی ناوخۆییه‌وه بکات. سوزن له ژێر وێنه‌که‌یدا نووسیبووی: ‘تکایه هه‌ر که‌س ئه‌توانێت یارمه‌تیم بدات’.

هاوڕێیه‌کی سوزان دوابه‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌که، ده‌یبینێت‌و پێوه‌ندیی به پۆلیسی ناوچه‌که‌وه ده‌کات. پۆلیس دوای وه‌رگرتنی زانیارییه‌کان‌و تۆمارکردنی سکاڵا له سه‌ر دانی ستێیسی هاوسه‌ری سوزان، به تاوانی توندوتیژی دژ به هاوسه‌ره‌که‌ی به چه‌ک‌، ده‌ستبه‌سه‌رو ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی کرد.

 

 

بابەتی هاوپۆل

ترامپ: جگە لە رووبەڕووبوونەوە هیچ بژاردەیەکی دیکە لەگەڵ توندوتیژییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران نەماوە

“دۆناڵد ترامپ” سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند کە  نانەوەی توندوتیژی‌وئاژاوه‌گێڕی له‌لایه‌ن …