ماڵەوە / جیهان / داعش 500 ئەفسەری عێراقی لەگەڵ بنەماڵەكانیان گوللەباران كرد

داعش 500 ئەفسەری عێراقی لەگەڵ بنەماڵەكانیان گوللەباران كرد

پارێزگاری ئەنبار ئەمرۆ رایگەیاند: چەكدارانی داعش پاش هێرشكردنیان بۆ سەر رۆمادی 500 كەس لە هێزەكانی ئەرتشی عێراقیان لەو شارە  لەگەڵ بنەماڵەكانیان گوللەباران كرد.

“سوهەیب راوی” پارێزگاری ئەنبار ئەمرۆ یەكشەممە 27ی مانگی گوڵان راگەیاند: سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 25ی مانگی گوڵان چەكدارانی داعش بە دەیان ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردەسەر شاری رۆمادی‌و پاش تێپەڕبوون لە سەنگەرەكانی ئەرتشی عێراق چەندین بەشی گرنگی ئەو شارەیان كۆنترۆڵ كرد.

ئاماژەی بەوەشدا: پاش گەیشتنیان بە شاری رۆمادی چەكدارانی داعش سەدان كەس لە هێزەكانی ئەرتشیان لەگەڵ بنەماڵەكانیان گوللەباران كرد.

بابەتی هاوپۆل

بەند کراوی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز چارە نووسی نادیارە

سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.