یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / جیهان / له عه‌ره‌بستان یه‌که‌مین ده‌فته‌ری پارێزه‌ری ژن کرایه‌وه

له عه‌ره‌بستان یه‌که‌مین ده‌فته‌ری پارێزه‌ری ژن کرایه‌وه

له عه‌ره‌بستان ژنێکی تر ده‌‌فته‌ری پارێزه‌ریی کرده‌وه.

به‌یان زه‌هران ناوی ئه‌و ژنه عه‌ره‌بستانییه‌یه که حه‌فته‌ی رابردوو توانی ده‌فته‌ری پارێزه‌ریی خۆی له‌و وڵاته بکاته‌وه. زه‌هران سێیه‌مین ژنی عه‌ره‌بستانییه که توانیویه‌تی له ماوه‌ی رابردوودا ده‌فته‌ری پارێزه‌ری بکاته‌وه‌.

 

ئه‌و ژنه پارێزه‌ره به راگه‌یاندنه‌کانی وتووه که مه‌به‌ست له چالاکیی ئه‌و به‌ته‌نیا گرتنه ئه‌ستۆی که‌یسی ژنان نییه، به‌ڵکه ئه‌یه‌وێت له زۆربه‌ی بواره‌کان وه‌ک یاسای دادوه‌ریی عه‌ره‌بستان چالاک بێت‌و وه‌ک پیاوێک ببێته پارێزه‌ری هه‌ر که‌یسێک.

زه‌هران ئاماژ‌‌ی به‌وه‌ش کردووه که دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی کارکردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی عه‌ره‌بستانه‌وه، به سه‌دان په‌یام‌و نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ هاتووه‌و که‌سانێکی زۆر له چالاکانی بواری یاساو یه‌کسانیی مافه‌کانی ژن‌و پیاو بوێریی ئه‌ویان به‌رز نرخاندووه.

 

ئه‌م هه‌واڵه له سه‌روبه‌ندی رۆژی پارێزه‌رو دوابه‌دوای هه‌ندێ ئاماژه به کرانه‌وه‌ی عه‌ره‌بستان به‌ڕووی مافه‌کانی ژنان بڵاو بووه‌ته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

ترامپ: جگە لە رووبەڕووبوونەوە هیچ بژاردەیەکی دیکە لەگەڵ توندوتیژییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران نەماوە

“دۆناڵد ترامپ” سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند کە  نانەوەی توندوتیژی‌وئاژاوه‌گێڕی له‌لایه‌ن …