پێنج شه‌ممه‌ 19 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / ئێران / 5 میلیۆن بنەماڵەی ئێرانی هیچ كەسێكیان نیە بژیوی ژیانیان دابین بكات

5 میلیۆن بنەماڵەی ئێرانی هیچ كەسێكیان نیە بژیوی ژیانیان دابین بكات

بڵاوبوونەوەی ناڕەوای مەجالی كار و سامان بووەتە هۆی ئەوەیكە 5 میلیۆن بنەماڵەی ئێرانی هیچ كەسێكیان نەبێ كە بژیوی بنەماڵ‌كە دابین بكات و لە لایەكی دیكەوە، 129 هەزار بنەماڵە بۆ بەرەنگاریی كردن لەگەڵ خراوترین جۆری بێكاریی، ئامادەن بە 3 كەس و زیاترەوە بڕۆنە نێو بازاڕی كار.

نوێترین توێژینەوەكان دەریخستووە كە ئەو ئامارانەی لە لایەن وەزارەتی كارەوە سەبارەت بە دۆخی كار و بێكاریی لە بنەماڵە ئاساییەكانی ئێران دەرخەری ئەوەیە، كە بە پێی دوایین سەرژمێرییەكان، ئیستاكە رێژەی كەسانی خاوەن پیشە لە هەر بنەماڵەیەكدا كەمتر لە یەك كەسە و بە ئاستی 9 لەسەر 10ی كەسێكە و رێژەی كەسانی بێكاریش بە چەشنێكە كە لە هەر 100 كەس 16 كەس بێكارە.

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی ئارمان، خوێندنەوەكان بە پێی بوونی زیاتر لە 21 میلیۆن و 110 هەزار بنەماڵەی ئێرانی هاتووەتە ئاراوە و ئاكامەكەی دەریدەخات كە ئێستاكە 24 و یەك دەیەمی لەسەد لە بنەماڵە ئێرانیەكان هیچ كەسێكیان كە كار بكات.

شایانی باسە، ئامارەكان لەمبارەو لە زاری بەرپرسان و دام و دەزگا حكومەتییەكانی ئێرانەوە زۆر جیاوازە و كارناسانی بواری كێشە كۆمەڵایەتییەكان و كارناسانی ئابووریی لەسەر ئەو قەناعەتەن كە ئاستی بێكاریی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لەم ئامارانە زۆر زیاتر و كارەساتبارترە.

بابەتی هاوپۆل

شەپۆلی دەستبە سەر کردنی هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییانی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی …