15 كەس لە بەلوچستان بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی قوربانیی بوون

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لانیكەم 15 كەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە پارێزگای سیستان‌و بەلوچستان كوشتوەو بریندار كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بەلوچ، لە سەرەتای ساڵی 1394ەوە تا كاتی ئامادە كرانی ئەم هەواڵە واتە لە ماوەی كەمتر لە 2 مانگدا 15 كەس لە خەڵكی بەلوچ، بە دەستی مەئموورە ئینتزامی‌و ئەمنیەتییەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامییەوە كوژراون، كە ناوەكانیان بریتییە لە: نەواز دێرازێهی كوڕی عەبدولكەریم، مەجید فوولادی، سارا بامری وێڕای كچە 3 ساڵانەكەی بە ناوی سەعدیە بامری، وەلی محەممەد بەلوچ، دینار سنگانی، سەلیم بەلوچ، شەبیر بەلوچ زێهی، بیلال زەردكووهی، عەبدولباسیت ئاسكانی و ئەحمەد عەبدولزێهی. ئەمانە ئەو كەسانەن كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بوونەتە قوربانیی سەركوت‌و تەقە كردنی سەرەڕۆیانەی هێزە دەوڵەتییەكان‌و بە ناحەق گیانیان لێ ئەستێندراوە‌و بریندار بوون. لەنێو ئەم كوژراوو بریندارانەدا 4 ژن‌و منداڵێكیش دەبیندرێن.

ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لە حالێك دایە كە ساڵی ڕابردووش هەر نەبێ 22 كەس لە خەڵكی مەدەنی‌و بێ تاوانی بەلوچ بە تەقی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون‌و بریندار بوون.

شایانی باسە زۆربەی ئەم كەسانە بە گومانی گواستنەوەی باری گازۆڵ‌و كەلوپەلی قاچاغ‌و بە تەقەی ڕاستەوخۆ‌و سەرەڕۆیانەی هێزە چەكدارەكانی ڕێژیم كوژراون یان بریندار كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.