چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

700 هاوڵاتیی بریتانیایی پەیوەندییان بە داعشەوە كردوە

ڕۆژنامەیەكی بریتانیایی بڵاوی كردوەتەوە: 700 هاوڵاتیی وڵاتەكەیان پەیوەندییان بە ڕیزەكانی داعشەوە كردوەو لەو ژمارەیەش 300 كەسیان گەڕاونەتەوە.

ڕۆژنامەی ساندەی تایمزی بەریتانی بڵاوی كردوەتەوە: دەزگا ئەمنیەتیەكانی بریتانیا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بەشێك لە ئەندامانی داعش قایل بكات، تا بۆ بەرژەوەندیی دەزگاكەی كار بكەن و هەركەسێك بەو كارە رازیبێت، ئەوا ساڵانە موچەیەكی بە بڕی 41 هەزا‌و 900 پاوەند پێدەدرێت.

شایانی باسە، تا ئێستا زیاتر لە 15 هەزار خەڵكی بیانی روویان لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریە و عێراق كردووە و زۆربەی هەرە زۆری ئەم كەسانە هاوڵاتییانی دانیشتووی وڵاتانی ئوروپایی پێكی دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.