یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / كوژرانی 2 لاوی بەلوچ خۆپیشاندانی جەماوەریی لێكەوتەوە + وێنە

كوژرانی 2 لاوی بەلوچ خۆپیشاندانی جەماوەریی لێكەوتەوە + وێنە

كوژرانی 2 لاوی بەلوچ بە دەستی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی شەڕ و ئاڵۆزیی لێ كەوتەوە.

بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی لە “محەمەدان”ی شاری ئێرانشا بە هۆی ئەوەیكە گومانی هەڵگرتنی باری گازۆئیلی لەسەر بوو، 2 لاوی بەلوچ لە نێو ئاگری سووتانی ئۆتۆمبیلەكەیاندا گیانیان لەدەستدا و ئەم رووداوەش خۆپیشاندانی جەماوەریی خەڵكی بەدواوە بوو.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بەلوچ، كاتژمێر 8ی شەوی دوێنێ یەكشەممە 20ی مانگی گوڵان هێزە ئینتزامییەكانی محەمەدان لە ئێرانشار تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی سایپای هەڵگری باری گازۆئیلی 2 لاوی بەلوچ لە نزیكی ئاوایی “دوو رێیانی سەد” كە لە 7 كیلۆمتری شاری ئێرانشا دایە، ئۆتۆمبیلەكە پاش وەرگەڕان تووشی سووتان بووە و بەو بۆنەوە 2 لاو كە لە خێڵی “عەبولزەهی” بوون لە نێو ئاگردا گیانیان لەدەستداوە.

بە وتەی شایەتحاڵەكان، خەڵكی ئاوایی محەمەد ئاوا و كەریم ئاوای نزیك رووداوەكە، بە بەرد و دار هەڵیانكوتاوەتە سەر پاسگای محەمەد ئاوا و خوازیاری دادگایی كردنی دەستوپەیوەندەكان ئەو رووداوە بوون.

تا كاتی ئامادەكرانی ئەم هەواڵە رێگای “ئێرانشار_بەمپوور داخراوە و لە نێو پاسگاكە تەقە كراوە و لانیكەم ئۆتۆمبیلێكی هێزە ئینتزامییەكانیش ئاگری تێ بەردراوە، هەروەها پێدەچێ ئەم ئاڵۆزییانە بەردەوام بێت.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …