سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

8 كرێكاری سەدی “زاگرۆس” لە گیلانغەرب لەسەر كار دەركران

8 كرێكاری سەدی “زاگرۆس” لە شاری گیلانغەرب لەسەر كارەكانیان دەركران.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، خاوەنكاری شیركەتی سەهامی ئاوی ناوچەی كرماشان كە پرۆژەی دروست كردنی سەدی “زاگرۆس” لە گیلانغەربی لە ئەستۆدایە، لەم رۆژانەی دواییدا 8 كرێكاری بە پێشینەی چەندساڵەی لەو پرۆژەیە دەركردووە.

ئەو كرێكارە دەڵێن: سەدی زاگرۆس هێشتاكە كاری هەیە و لە كاتێكدا ئێمە خەڵكی خۆجێین و لە ئەولەویتی دامەزراندنین، بە بیانووی كرێكارمان هەیە، بۆچ ئەشی لەسەر كارەكانمان دەر بكرێین؟

شایانی باسە، لە زۆربەی هەرە زۆری پرۆژە، كارخانە و كانزاكانی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، چ وەك خاوەن پرۆژە و چ وەستا و كرێكار خەڵكی ناخۆجێیی كار دەكەن و كۆمەڵگای كوردستان لەگەڵ دیاردەیەكی بەرینی بێكاری بەرەوڕوو بووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.