چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

چەندین ئەندامی سپای پاسدارانی ئێران لە یەمەن بە دیل گیران

بەرپرسێكی باڵای وڵاتی یەمەن رایگەیاند كە چەندین ئەندامی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران لە یەمەن لەلایەن هێزەكانی ئەو وڵاتەوە بە دیل گیراون.

” نایف‌ ئەلبكری” سەرۆكی شۆرای خۆڕاگریی خەڵكیی یەمەن كە دژ بە حوسی و ‌هێزەكانی لایەنگری “عەلی‌عەبدوڵا ساڵح” سەرۆك كۆماری لەسەر كار لابراوی یەمەن شەڕ دەكات، لە هەواڵێكدا رایگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ئێران لەلایەن هێزە نیزامییەكانی ئەو وڵاتە بە دیل گیراون.

ئەو بەرپرسە یەمەنییە لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی “ئەلوەتەن”دا وتی: “بە دیل‌گیرانی ئەو ئەندامانەی سەر بە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی دەرخەری ئەوەیە، ئێران دەستێوەردان لە شەڕی یەمەن دەكات و دژی دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتە شەڕ دەكات”.

لەو پەیوەندییەدا رێكەوتی ١٢ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، “ئەمیر عەبدوڵاهیان” جێگری وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی روحانی رایگەیاند: “ئەمنییەتی یەمەن وەكوو ئەمنییەتی ناوچەكە و ئێران دەزانین”.

سەرۆك كۆماری یەمەن “رەبە مەنسور هادی” لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی “ئەلحەیات” رایگەیاندووە، دەستێوەردان و پشتیوانی ئێران بەردەوام لە رێگای پشتیوانی هەمەلایەنە لە جیایی‌خوازانی “حەراك” و گرووپە مەزهەبییەكانی باكووری یەمەن درێژەی هەیە.

ساڵی رابردووش بەرپرسانی یەمەنی كەشتیەكی ئێرانی كە هەڵگری چەك‌وچۆڵی قورس بوو لەلایەن هێزی دەریایی ئەو وڵاتەوە دەستی بەسەر داگیرا.

حوسییەكان، ناوی گرووپێكی شیعە لە یەمەنە كە بەپێی راپۆرتە بڵاوكراوەكان لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە پشتیوانی هەمە لایەنەیان لێ دەكرێت و لە بواری ماددی، چەك‌وچۆڵ و راهێنانەوە لە لایەن ئێران پشتیوانیان لە دەكرێت.

تا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای سیاسی و نیزامیی ئامریكا و رۆژئاوا لەبارەی بە دەستێوەردانەكانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەكە هۆشداریان داوە و سەبارەت بە هەڵسوكەوتی كۆماری ئیسلامی نیگەرانیان دەربڕیوە.

كۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بە دەستێوەردان لە وڵاتانی دراوسێ تاوانبار و داوای لێكراوە كۆتایی بە دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكە بێنێت.

ئێران بە دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكەدا لە پێناو بەرژەوەندییەكانی خۆی هەوڵ دەدات و زۆربەی كارناسانی پرسە سیاسییەكان لەو باوەڕدان كە كۆماری ئیسلامی هۆكاری ئەسڵی قەیران لە ناوچەكە دایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.